
نەتەوەيەکگرتووەکان
SNN
باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: دەمانەوێت نەتەوەیەکگرتووەکان رووسیا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لاببات، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەو تاوانانەی کە لە ئۆکرانیا ئەنجامدراون.
لیندا تۆماس گرینفیڵد باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رايگەياند: “بەشداربوونی رووسیا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤدا شتێکی کۆمیدییە، راستیش نیيە، لەبەر ئەوەی باوەڕمان وایە ئێستا کاتی ئەوەیە نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ لەسەر لابردنی بدات.”
داواکەی باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لابردنی رووسیا لە ئەنجومەنەکەدا لە تۆمەتەکانی ئۆکرانیاوە سەرچاوەی گرتووە کە دەڵێت “هێزەکانی رووسیا دەیان هاووڵاتی مەدەنییان لە شارۆچکەی بوچا کوشتووە.
ئۆکرانیا دەڵێت “لێکۆڵینەوە لە کوشتارییەکان دەکات”، رووسیاش ڕەتی دەکاتەوە دەستی هەبووبێت تیایاندا.
لابردنی رووسیا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤدا پێویستی بە دوو لەسەر سێی دەنگی 193 ئەندامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە.
ئەنجومەنەکە کە بارەگاکەی لە جنێڤە، زیاتر ئەنجومەنێکی سیمبولییە، بەڵام دەتوانێت مۆڵەت بدات بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان لە مافەکانی مرۆڤدا.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









