
نازم کاکە حەمە، خاوەنى نوسینگەى کڕین و فرۆشتنى خانوو و زەویە لە شارى سلێمانى
SNN
به‌گوێره‌ى نوێترین راپرسى نرخى خانوو و عه‌رزه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له هه‌رێمى كوردستان دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینیووه، هۆكارى سه‌ره‌كى دابه‌زینه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نا سه‌قامگیرى سیاسى.
به‌پێى نوێترین راپرسى كه له‌لایه‌ن ئابووریناس بیلال سه‌عید سه‌رپه‌رشتیكراوه و 30 كه‌س له به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیا و خاوه‌ن نووسینگه‌كانى خانووبه‌ره له سلێمانى، هه‌ولێر و دهۆك به‌شدارییان تێدا كردووه ده‌ركه‌وتووه، “به‌هاى خانووبه‌ره له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێژه‌ى 10٪ دابه‌زیووه، چونكه رێژه‌ى 56٪ى ئه‌وانه‌ى كه به‌شدارییان له راپرسییه‌كه‌دا كردووه پێیانوایه كه‌رتى خانووبه‌ر داكشانى به‌خۆیه‌وه بینیووه”.
له راپرسییه‌كه‌دا هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى نرخى خانووبه‌ره خراوه‌ته‌ڕوو و ئه‌وه ئاشكرا بووه كه، “36٪ى هۆكارى دابه‌زینه‌كه په‌یوه‌ندى به رێكنه‌كه‌وتنه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر پرسى سه‌رۆككۆمار، ٪30 به‌شداربووه‌كانیش پێیانوابووه كه دابه‌زینه‌كه په‌یوه‌ندى به كه‌مبوونه‌وه‌ى كڕیارى عه‌ره‌به‌وه هه‌یه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى 26٪ى به‌شداربووه‌كان پێیانوایه یاده‌كانى نه‌ورۆز و هاتنى مانگى ره‌مه‌زان كاریگه‌رى له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه هه‌بووه”.
هه‌ر به‌پێى راپرسییه‌كه، “40٪ى به‌شداربووه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گرژى دۆخى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هۆكارى سه‌ره‌كى دابه‌زینى نرخى عه‌رزه و خانووه”.
له راپرسیه‌كه‌دا باس له هه‌بوونى پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوونیش كراوه وه‌ك یه‌كێك له هۆكاره‌كانى دابه‌زینى نرخى خانووبه‌ره، “26٪ى به‌شداربووه‌كان ئه‌م هۆكاره‌یان وه‌ك هۆكارێكى لاوه‌كى بابه‌ته‌كه بینیووه”.
دابه‌زینى نرخى خانووبه‌ره له هه‌رێمى كوردستان له‌كاتێكدایه كه نرخى زه‌وى و خانووبه‌ر له باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیووه.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدولڕه‌حیم مه‌شهه‌دانى، شاره‌زاى ئابوورى عێراق رایگه‌یاند، “له دواى ساڵى 2018ه‌وه تاوه‌كو ئێستا نرخى زه‌وى و خانووبه‌ر له عێراق بۆ دوو هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه، چونكه له‌و ساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سزایان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تى عێراقدا سه‌پاندووه و جوڵه داراییه‌كانیان له ده‌ره‌وه سنووردار كردوون. ئه‌و كه‌سایه‌تییانه ناچاربوون بگه‌ڕێنه‌وه عێراق و پاره‌كانیان له‌ناو عێراقدا خه‌رج بكه‌ن”.
وتیشى: “یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ى كه زۆرترین كه‌س و سه‌رمایه‌دار روویان تێكردووه له‌دواى ئه‌م گۆڕانكارییه‌وه بریتیه له كه‌رتى خانووبه‌ر و بیناسازى، هه‌ربۆیه نرخى زه‌وى و خانووبه‌ره به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیووه”.
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه به‌راورد له‌نێوان نرخى زه‌وى له له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا و به‌غداى پایته‌ختى عێراق ده‌كات و روونیده‌كاته‌وه، “نرخى مه‌ترێكى چوارگۆشه زه‌وى له هه‌ندێك ناوچه‌ى به‌غدا ده‌گاته 4 بۆ 5 هه‌زار دۆلار، ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به له‌نده‌ن نرخه‌كه زۆر گرانتره”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









