“ئەگەر زەكات بە رێكوپێكی دابەشبكرێت هەژار لە هەرێمی كوردستان نامێنێت”

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان رایدهگهیهنێت، ئەگەر زەكات بە ڕێكوپێكی دابەشبكرێت هەژار لە هەرێمی كوردستان نامێنێت، دهشڵێت: ” هەر خێزانێكی هەژار دهكرێت زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلارى پێبدرێت”.
یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئهمڕۆ یهكشهممه 17ى نیسان، بە SNNی راگەیاند: “لە هەرێمی كوردستان 10 هەزار سەرمایەدارمان هەیە كە سەرمایەی هەریەكەیان لەسەرو پێنج ملیۆن دۆلارەوەیە. هاوكات 13 كەسایەتی و كۆمپانیا لە هەرێمی كوردستان هەن كە سەرمایەكەیان لەسەر و ملیارێك دۆلارەوەیە. ئەگەر ئەمانە زەكاتەكانیان بەشێوەیەكی ڕێكوپێك دەربكەن و دەزگایەكی تایبەت هەبێت بۆ كۆكردنەوە و دابەشكردنی زەكات، ئەوا لەهەرێمی كوردستان هیچ ماڵێكی هەژار نامێنێت، بەڵام وەزارەتی ئەوقاف و یەكێتی زانایان لەم رووەوە كەمتەرخەمن”.
وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، “بەگوێرەی داتانی دەستەی ئاماری هەرێم لە هەرێمی كوردستان 100 هەزار خێزانی هەژار تۆماركراون. هاوكات لەگەڵ بوونی ئەو هەموو سەرمایەدارە جگە لە ملیۆنێرەكان دەتوانرێت هەر سەرمایەدارێك 10 خێزانی بەربكەوێت بە پێدانی زەكاتەكانیان. بە گوێرەی پارەی نەختینەیی كە ئەو سەرمایەدارانە هەیانە ئەوا هەر ماڵێكی هەژار زیاتر له دوو دهفتەر دۆلاری بەردەكهوێت بەوشێوەیەش هیچ خێزانێكی هەژار نامێنێت”.
وتەبێژەكەی یەكێتی وەبەرهێنەران ئەوەشی خستەڕوو، “بەداخەوە لەئێستادا وەك پێویست گرنگی بە كۆكردنەوە و دابەشكردنی زەكات نادرێت لە هەرێمی كوردستان بەجۆرێك لە ئێستادا تەنیا لە 15% زەكات لە هەرێم دابەشدەكرێت و ئەوەشی دابەشدەكرێت زۆر بێسەروبەرەى تێدا بەدیدەكرێت، چونكە ماڵی وایە هیچ بڕە زەكاتێكی بۆ ناڕوات، بەڵام تەلەفزیۆنی واهەیە 200 هەزار دۆلاری بۆ دەڕوات تەنیا لەبەر ئەوەی تەلەفزیۆنێكی ئیسلامییە. لەكاتێكدا لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی دەزگایەكی تایبەت بە كۆكردنەوە و دابەشكردنی زەكات هەیە دەبێت ئەمەش لە هەرێمی كوردستان رێكبخرێتەوە”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









