
قەزای دوکان
SNN
جێگری سەرۆکی حکومەت لە قەزای دوکان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەبارەی پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار و بڕیاردرا كار ئاسانی بكرێت بۆ جێبەجێ كردنی سێ پڕۆژەی گەشتیاری لە دەڤەرەکە.
نوسينگەی راگەياندنی قوباد تاڵەبانی بڵاويکردەوە: لە کۆبوونەوەکە کە رۆژی یەکشەمە 17ی نیسان بەڕێوەچوو و ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەی بوون، گرفتەکانی بەردەم گەشەکردنی گەشتوگوزار لە قەزای دوکان و چۆنییەتی چارەسەر کردنی ئەو گرفتانە تاوتوێ کران.
ئاماژەی بەوەشکردووە: جێگری سەرۆکوەزیران جەختی لە پاڵپشتی حکومەت بۆ پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار کردەوە و داوای لە کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران کرد پلان و پڕۆژەی خۆیان بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتوگوزار پێشکەش بکەن.
هەروەها داوای لە دەستەی گەشتوگوزار و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کارئاسانی تەواو بکەن بۆ ئەو وەبەرهێنەرانەی دەیانەوێت لە کەرتی گشتوگوزاردا وەبەرهێنان بکەن.
ئەوەش هاتووە: لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەدا باسی کێشەی ئەو زەوی و زارانە کرا کە بڕیارە پڕۆژە گەشتیارییەکانی تێدا جێبەجێ بکرێت و بڕیاردرا؛ ئەو کێشەیە بە شێوەیەکی یاسایی و بە جۆرێک چارەسەر بکرێن کە خاوەن زەوییەکان سودمەندبن لەوەی زەوییەکانیان بۆ پڕۆژەی گەشتیاری بەکاربهێندرێت.
هەر بە مەبەستی پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار لە قەزای دوکان بڕیارە ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی چەند کۆبوونەوەیەکیتر بکات لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.




حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









