
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەكانی شاری سلێمانی و هەڵەبجە بەرزبووەتەوە بەجۆرێك كیلۆیەك گۆشتی سور بۆ 17 هەزار دینار بەرزبووەتەوە، گۆشتفرۆشان و لایەنە پەیوەندیدارەكان باس لە هۆكاری بەرز بوونەوەی نرخی گۆشت دەكەن.
سەلمان محەمەد، یەكێك لە گۆشتفرۆشانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر گۆشتی ئاژەڵ لەلایەك و هەروەها كەمبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆیی و مەترسی وشكەساڵی و كەملەوەڕی بووەتە هۆی ئەوەی نرخی ئاژەڵ لەمەیدانەكانی فرۆشتنی ئاژەڵان بەرز ببێتەوە، ئەمەش وایكردووە كە ئێمەی گۆشتفرۆشان بە گرانتر ئاژەڵ بكڕین و بە گرانتریش گۆشت بە هاووڵاتیان بفرۆشین، بە جۆرێك نرخی هەر كیلۆیەك ئاژەڵ بە قەپان زیاد لە هەزار دیناری چووەتە سەر بەڵام ئێمە هەر هەزار دینارمان خستووەتەسەر گۆشت لە ئێستادا كیلۆك گۆشتی نەرمە و قیمە بە 17 هەزاردینار دەفرۆشین.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەگەر نرخی ئاژەڵی زیندوو لە مەیدانەكانی ئاژەڵ نزم ببێتەوە بێگومان ئێمەش نرخەکان دادەبەزێنین، بەڵام كاتێك نرخەكان زیاتر بەرز ببنەوە ئیمەش ناچارین نرخەكان زیاتر بەرز بكەینەوە ئەمەشەمان بە بەرپرسانی حكومەت وتووە.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند:ڕاستە لەئێستادا نرخی گۆشتی سور لەبازاڕەكانی سلێمانی نرخەكەی بۆ 17 هەزار دینار بەرز بووەتەوە، ئەمەش هۆكاری تایبەت بەخۆی هەیە، بەجۆرێك پێشتر نرخی كیلۆیك ئاژەڵ بە زیندە قەپان لە مەیدانەكانی فرۆشتنی ئاژەڵ بە پێنج هەزار و 250 دینار بووە، بەڵام ئێستا نرخەكان بەرز بوونەتەوە بۆ شەش هەزار و 750 دینار، واتە هەر كیۆلیك بڕی هەزارو 500 دیناری چووەتە سەر.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمە وایكردووە كە لە بازاڕەكان گۆشتی سور بۆ هەر كیلۆیك بڕی هەزار دیناری بچێتەسەر نرخی كیلۆیك گۆشتی نەرمە یان قیمە لە 16 هەزارەوە بووەتە 17 هەزار، بۆیە گۆشتفرۆشانمان ئاگاداركردووەتەوە كە نابێت لەو نرخە زیاتر گۆشتبفرۆشن بەپێچەوانەوە ڕێكاری پێویستیان بەرامبەر دەگرینە بەر.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








