“فرۆشتنی غازی سروشتی، وڵات رووبەڕووی مەترسی نێودەوڵەتی دەكاتەوە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە درێژەی كاردانەوەكانی تایبەت بە سەردانەی مەسروربارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ توركیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا، چاودیرانیش لەم كاتەدا بە مەترسی دەزانن و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا هەرێم شكستی هێناوە لە فرۆشتنی نەوت، ئێستاش لە فرۆشتنی غازی سروشتی، وڵات ڕووبەڕووی مەترسی نێودەوڵەتی دەكاتەوە.
سەرتیپ جەوهەر، نوسەر و رۆژنامەنوس بە SNNی ڕاگەیاند: لە هەر وڵاتێكدا كە خاوەن نەوت و سامانی سروشتی و غاز بێت ئەوا وەك سامانێكی ستراتیژی مامەلەی لەگەڵدا دەكرێت و پەیوەندی بە نەوەی ئیستا و داهاتوو هەیە، چونكە ئەو وڵاتانەی كە خاوەن نەوت و غازن ئەو بەرهەمە دەفرۆشن بۆ بونیادنانی ژێرخانی ئابووری وڵات، بەڵام بەداخەوە لە هەرێمی كوردستان لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوو زۆر بە خراپی مامەڵە لەگەڵ كەرتی نەوت كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا كە قسەوباس هاتووەتە ئاروە لەبارەی فرۆشتنی غازی هەرێم بە توركیا لەكاتێكدایە كە خەریكە سامانی نەوت بەرەو نەمان دەچێت بەڵام گەلەكەمان هیچ سودێكی ئەوتۆیان لێنەبینیوە چونكە ئەوانەی سەرپەرشتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم دەكەن نەوتەكەیان هەرزانفرۆشكردووە، بەجۆرێك هەر ئەوكەسانەی كە واژۆی گرێبەستەكانی فرۆشتنی نەوتیان كردووە دان بەوەدادەنێن كە نەیانتوانیوە سەركەوتوو بن لە مامەڵەكردن بە دۆسیەی نەوتەوە.
ئەو رۆژنامەنوسە ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا دەستبردن بۆ دەرهێنان و فرۆشتنی غازی سروشتی هەرێم مەترسی هەیە بەتایبەت لەئێستادا شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیان بەردەوامی هەیە كە روسیا وڵاتیكی زلهێزی جیهانی بەرهەمهێنەری غازی سروشتییە، بۆیە دەبێت زۆر بەهەستیارییەوە دەست بۆ ئەو مەلەفە ببرێت نەوەك هاوشێوەی نەوت ببێت بەمایەی قوربەسەری بۆ هاووڵاتیانی هەرێم وڵاتێكی وەك ڕوسیا یان ئێران كە خاوەن غازی سروشتین ببن بە دوژمنمان و گرفتمان بۆ دروست بكەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









