بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان زەنگی مەترسی كەمئاوی و وشكەساڵی لێدا

0
478

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ئاماژە بەوەدەكات ئەمساڵ تەنها 300 ملم باران باریوە لەئەمساڵدا تەنها لە %41 ئاوی گلدراوەمان هەیە لەكاتیكدا لە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا لە %48 مان هەبوو، جەختیش دەكاتەوە كە ئەو ئاوەی لە زێی بچوكەوە دەڕژێتە بەنداوی دوكانەوە لەلایەن ئێرانەوە لە سێ‌ شوێن ڕێڕەوەی گۆڕاوە و ئێران بەنداوی لەسەر دروستكردووە، بۆیە تائێستا ئەمساڵ لە مەترسی وشەكە ساڵی ڕزگارمان نەبووە.

كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان بە SNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا ڕێژەی ئاوی گلداوە لە بەنداوی دوكان 494 مەترە لەئاستی ڕووی دەریاوە لەكاتێكدا لە ساڵی ِرابردوو لەمكاتەدا 497 مەتر بوو، بۆیە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان سێ‌ مەتر كەمیكردووە ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو رێژە ئاوەی ئەمساڵ هاتووەتە ناو بەندوەكەوە رێژەكی كەمبوو بەتایبەت لەسەرەتای مانگی یەكی ئەمساڵ رێژەیەك بەفروباران باری كە لەئاستی پێویستدا نەبوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی پێوەرەكانی ئێمە ئەمە بۆساڵی دووەمە لەسەریەك كە وشەكەساڵییە چونكە ئەمساڵ لە بەنداوی دوكان تەنها 300 ملم باران باریوە ئەو ئاوەی گلدراوەتەوە لە بەنداوی دوكان تەنها لە %41 ی كۆی توانای گلدانەوەی ئاوی بەنداوەكەیە لەكاتێكدا لەساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا لە %48 ی ئاوی گلدراوەمان هەبوو، بۆیە ئەو ڕێژە ئاوەی ئەمساڵ لەبەردەستمانداهەیە دەبێت پلانێكی وردی بۆ دابینێن بۆ مانگەكانی هاوین چونكە تائێستاش لەدۆخی وشكەساڵیداین.

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی پێوەرەكانی ئێمە ئەگەر بگەیەن تێكڕای باران كە دەكاتە 600 ملم ئەوە ساڵێكی ئاسایی دەبیت ناتوانین بڵێن وشەكە ساڵییە بەڵام ئەمساڵ تەنها 300 ملم باران باریوە، ئەمەش بەوشەكەساڵی ناودەبرێت، لەكاتێكدا دەبوو لە مانگی نیساندا زۆرترین ئاو بڕژێتە ناو بەنداوەكەوە بەڵام لەئێستادا لەچركەیەكدا تەنها 120 مەترسێجا ئاو دەڕژێتە ناو بەنداوی دوكانەوە لەبەرامبەردا 80 مەترسێجا بەردەدەینەوە، ئەگەر ساڵێكی ئاسایی باران بارین بوایە دەبوو ڕۆژانە نزیكەی 400 مەتر سێجا ئاوبڕژایەت بەنداوەكەمانەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this