“لەدابەشكردنی كورسییەكانی پەرلەمان نادادییەكی زۆر كراوە بۆیە پارتی دەیەوێت هەڵبژاردن یەك بازنەبێت”

0
465

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لە دابەشكردنی كورسییەكانی پەرلەمان بەسەر پارێزگاكانی هەرێمدا نادادییەكی زۆر كراوە، بەجۆرێك پارێزگای دهۆك 38 كورسی بۆ دانراوە بەڵام پارێزگای سلێمانی 12 كورسی بۆ تەرخانكراوە، بۆیە مانەوەی یەك بازنەیی لە بەرژەوەندی پارتیدایە و نایەوێت بكرێتە فرەبازنەیی.

ڕۆژان حەمە ڕەش، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: پارتی هەمیشە كاری بۆ بەرژەوەندییەكانی خۆی كردووە و بەجۆرێك ئەگەر بزانێت لەهەر كارێكدا زیانی بەردەكەوێت كار بۆ تێكدانی دەكات و ئەگەر لە سودی خۆشیدا بێت كاری بۆدەكات، بەنمونە لەكاتی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق پارتی یەكێك بوو لەو لایەنانەی كە كاری بۆ ئەوەدەكرد هەڵبژاردن بە فرە بازنەیی بكرێت چونكە سودی خۆی تێدا دەبینییەوە بەڵام بۆ هەرێمی كوردستان بە پێچەوانەوە كاردەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی دەزانێت كە ئەگەر سیستەمی هەڵبژاردن لە یەك بازنەییەوە بكرێت بە فرە بازنەیی ئەوا زیانی بەردەكەوێت، چونكە لە ئێستادا جیاوازییەكی زۆر و نادادییەكی زۆر لە دابەشكردنی كورسییەكانی پارێزگاكانی هەرێم كراوە بەجۆرێك پارێزگای دهۆك بە كورسی پێكهاتە و نەتەوەكانەوە كە ئەوانیش هەر پارتین 38 كورسی بۆ دانراوە بەڵام پارێزگای سلێمانی 12 كورسی بۆدانراوە لەكاتێكدا دەبێت پارێزگای سلێمانی نزیكەی 40 كورسی بۆدابندرێت.

ئەوپەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە دەمانەوێت دابەشكردنی كورسییەكان لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوان دیاری بكرێت، هاوكات  ئێمە پرۆژەیاسایەكمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی كردووە كە لەبەرژەوەندی گشتیدایە كە ناوەڕۆكەكەی بریتییە لە هەڵبژاردن لە یەك بازنەییەوە بكرێت بەچوار بازنەو تۆماری دەنگدەران پاكبكرێتەوە و كورسی پێكهاتەكانیش بە پێی شوێنی جوگرافیا ڕێكبخرێتەوە ئەوەش ڕێگریەكی زۆر لە ساختەكاری دەكات، بەڵام پارتی بەمەش ڕازی نییە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this