
محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ى نیسان، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق گه‌یشته تارانى پایته‌ختى ئێران و بڕیاره چاوى به سه‌رۆكى ئێران بكه‌وێت.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “سه‌رۆكى په‌رله‌مان و شاندێكى یاوه‌رى به سه‌ردانێكى فه‌رمى و له‌سه‌ر بانگهێشتى محه‌مه‌د باقر قالیباف، هاوتا ئێرانییه‌كه‌ى گه‌یشتنه تارانى پایته‌ختى ئێران”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “بڕیاره له سه‌ردانه‌كه‌یدا محه‌مه‌د حه‌لبوسى چاوى به ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆككۆمارى ئیسلامى ئێران بكه‌وێت”.
سه‌ردانه‌كه‌ى حه‌لبوسى بۆ ئێران له‌دواى ئه‌و سه‌ردانه دێن كه دوێنێ بۆ هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامیدا و چاویكه‌وت به مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كاردانه‌وه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى عه‌لى حاته‌م سلێمان، سه‌رۆكى هۆزه‌كانى دلێم كه به وته‌ى حه‌لبوسى، “گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ عێراق كێشه ده‌نێته‌وه چونكه یارمه‌تیده‌ى داعش بووه”.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى دوێنێ محه‌مه‌د حه‌لبوسى له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، “هه‌ڵوێستى جددى وه‌رده‌گرین له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى، چونكه چه‌ند گروپێكى چه‌كدارى ده‌ستیان به‌سه‌ر وڵات‌دا گرتووه و هه‌وڵى نه‌مانى ده‌وڵه‌ت و لاوازكردنى یاسا و تێكدانى شیرازه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ده‌ن. سه‌ریشمان سوڕماوه له‌وه‌ى كۆمه‌ڵه كه‌سانێك گه‌ڕاونه‌ته‌وه عێراق كه رێگه‌خۆشكه‌ربوون بۆ داعش”.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









