پەنابەرێکی کورد بە فڵچەی ددان دەگاتە فیناڵی گەورەترین پێشبڕکێی هونەری ئوستراڵیا

SNN
پەنابەرێکی کورد، کە ماوەی هەشت ساڵە لە دۆخێکی دژواردا چاوەڕێی وەرگرتنەوەی مافی پەنابەرێتییە لە ئوستڕاڵیا گەیشتە فیناڵی گەورەترین پێشبڕکێی هونەری ئەو وڵاتە.
پەنابەرێکی کورد، کە ماوەی هەشت ساڵە لە دۆخێکی دژواردا چاوەڕێی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتییە لە ئوستڕاڵیا گەیشتە فیناڵی گەورەترین پێشبڕکێی هونەری ئەو وڵاتە.
مستەفا عەزیمی تەبار کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ساڵی 2014ەوە ئێرانی جێهێشتووە و وەک پەناخواز لە ئوستڕاڵیا دەژیت و تائێستاش چاوەڕێی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتییە، بەڵام رۆژی پێنج شەممە هەواڵێکی پێگەیشت کە لە وەرگرتنی وەڵامی داواکاری مافی پەنابەرێتی بەلایەوە خۆشتر بوو.
ئەو پەنابەرە کوردە لە ماوەی راگرتنی لە یەکێک لە کەمپەکانی دوورگەی مانوس بۆ ئەوەی لە کاری هونەری دانەبڕێت داوای بۆیە و فڵچە دەکات، بەڵام بە پاساوی ئەوەی رەنگە بە بۆیە خۆی بکوژێت، پاسەوانەکانی کەمپەکە داواکەی رەتدەکەنەوە، ئەویش لە توڕەییدا دەگەڕێتەوە بۆ ژوورەکەی و کوپی قاوەکەی دەڕێژێتە سەر مێزەکەی و بە فڵچەی ددان و بە قاوە لە بری رەنگ دەست بە کێشانی وێنە دەکات.
ئەو پۆرترێتێکی خۆی دەکێشێتەوە و ئێستا دوای هەشت ساڵە ئەو کارە هونەریەی چووەتە فیناڵی پێشبڕکێی ئارچیباڵد کە گەورەترین پێشبڕکێی هونەری ئوستراڵیایە و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا ئەنجامی کۆتاییەکەی رابگەیەنرێت.
لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەو پەنابەرە کوردە دەبێتە خاوەنی خەڵاتێکی 72 هەزار دۆلاری.
پێشتریش هەر لە دوورگەی مانوس پەنابەرێکی دیکەی کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی بەهرۆز بووچانی لە رێگەی نامەی واتس ئاپەوە کە بۆ هاوڕێیەکی ناردبوو رۆمانێکی بە ناوی “هیچ دۆستێک جگە لە شاخەکان” نوسیبوو، کە چەندین خەڵاتی گەورەی وێژەیی ئوستڕاڵیای بەدەستهێنابوو.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
17 خولهك لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









