زانیاری ورد لەسەر ناوەڕۆکی پرۆژەیاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراک و خێرایی فریاگوزاری

0
485

SNN-عەلی حەمە سەعید

وابڕیارە كە سبەی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق دانیشتنێكی تایبەت بكات لەبارەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای پاڵپشتی خێرای فریاگوزاری و ئاسایشی خۆراك، SNNیش ناوەڕۆكی پرۆژە یاساكە بڵاودەكاتەوە و ئەندامێكی پەرلەمانی عێراقیش لە فراكسیۆنی یەكێتی جەخت لەوەدەكاتەوە كە ئەو بڕگەومادانەی هیچ شایستەیەكی دارایییان تێدا دیاری نەكراوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنگیان لەسەر نادەین.

بەگوێرەی ئەو ڕەشنوسەی كە لە پەرلەمانی عێراقەوە دەست SNN كەوتووە پرۆژەیاسای پاڵپشتی خێرای فریاگوزاری و ئاسایشی خۆراك چەند مادە و برگەیەك لە خۆدگرێت كە بریتین لە:

ماددەی یەكەم، وەزارەتی دارایی عێراقی پابەندكردووە بە دروستكردنی هەژمارێكی بانكی بەناوی (پشتیوانی ئاسایشی خۆراك) وپەرەپێدان و پارەداركردنە داراییەكان و كەمكردنەوەی هەژاری.

ماددەی دووەم، بڕی ئەو پارەیەی لەچوارچێوەی پێشنیازەیاساكەدا هاتووە دیاریكردووە كە 25 تریلیۆن دینارە و لەم بڕگانەوە دابیندەكرێت، ئەو پارانە زیادانەی لە هەژماری وەزارەتی دارایی هەن و زیاترن لە كۆی ئەو خەرجییانەی لە دەقی ماددەی 13ی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵی ژمارە 6ی ساڵی 2019ی هەمواركراو لەسەر بنەمای مانگانەدا هاتووە بەشێوەیەك لە بڕی 25 تریلیۆن دینار لەساڵی 2022 زیاتر نەبێت.

مادەی چوارەم، ئەو بەخشین و هاوكاریی و یارمەتییە داراییانەی لەلایەن وڵاتان و رێكخراوە نێوخۆیی نێودەوڵەتییەكانەوە دەدرێن.

ماددەی پێنجەم، وەزیری دارایی بەرەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران بەردەوام دەبێت لە قەرزكردنی نێوخۆیی و دەرەكیی بەمەبەستی پارەداركردنی پڕۆژەكانی پەرەپێدانی بەردەوام و ئەوانەی لە قەرزەكانەوە پارەداردەكرێن بەپێی یاساكانی پێشووی بودجە، بەبێ ئەوەی گرێبەستی نوێ بكات.

هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان ناوەڕۆكی یاساكە لەرووی دابینكردنی پارەوە جێبەجێ دەكەن. لە پێشنیازەیاساكەدا. بەردەوامبوونی كاركردن بە سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان بەهۆی كردە تیرۆریستییەكانەوە و سندووقی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای زیقار دووپاتكراوەتەوە.

تایبەت بە داهاتی مەرز و دەروازە سنوورییەكانەوە رێگە بە خەرجكردنی رێژەی 50٪ی داهاتی دەروازەكان بۆ ئەو پارێزگایانەی دەروازەكان دەكەونە سنوورەكانییانەوە، لەنێویاندا دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان، بەو پێیەی ئەو پارانە بۆ خزمەتگوزاریی یان پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لەو پارێزگایانە تەرخانبكرێن، دەبێت رێژەیەك لەو داهاتانە كە كەمتر نەبێت لە 20٪یش بۆ ئاوەدانكردنەوەی دەروازەكان تەرخانبكرێت، دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵی راپۆرتی وەرزی لەسەر خەرجییەكان دەبێت و دەیداتە ئەنجوومەنی نوێنەران.

بەپێی رەشنووسی كۆتایی پێشنیازەیاسای پاڵپشتیی خێرای ئاسایشی خۆراك و پەرەپێدان كە بڕیارە سبەی چوارشەممە 8/6/2022 لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت بەم شێوەیە پارەی بۆ وەزارەتەكان تەرخانكردووە.

وەزارەتی بازرگانی شەش تریلیۆن دینار، وەزارەتی كارەبا پێنج تریلۆین دینار، وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی یەك تریلیۆن دینار، پارەی وانەبێژان و كارگێڕان و گرێبەستەكان و هەڵگرانی بڕوانامە بەرزەكان و دەرچووانی یەكەمی زانكۆكان یەك تریلیۆن دینار، ئەو پارێزگایانەی نەوت بەرهەم دەهێنن یەك ترلیۆن دینار، وەزارەتی كشتوكاڵ 900 ملیار دینار، وەزارەتی نەوت 650 ملیار دینار، دانەوەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی بەسرە 500 ملیار دینار، كۆمپانیای نەوتی باكوور: 150 ملیار دینار.

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن 510 ملیار دینار، خەرجیی لەناكاو 90 ملیار دینار، لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان ئەم رێژانە زیاد و دابەشدەكرێت بەسەر پارێزگاكان و بەپێی ئەم رێژانە 25٪ بۆ دیوانییە، 25٪ بۆ موسەننا، 20٪ بۆ بابل، 15٪ بۆ میسان، 15 بۆ واست: 500 ملیار دینار

سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی تیرۆر: 550 ملیار دینار، كە بەمشێوەیە دابەشدەكرێت، سندوقی ئاوەدانكردنەوەی زیقار: 100 ملیار دینار، سندوقی ئاوەدانكردنەوەی باكووری بابل: 450 ملیار دینار، یاسای ژمارە 20ی زیانلێكەوتووان بەهۆی كردە جەنگی و هەڵە سەربازییەكان و كردە تیرۆریستییەكان: 150 ملیار دینار، دامەزراوەی شەهیدان و خەرجییەكانی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان: 150 ملیار دینار

سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: فراكسیۆنە كوردییەكان یەكدەنگین لەسەر ئەوەی كە ئەو بڕگەو مادانەی هیچ شایستەیەكی داراییان تێدا نییە بۆ كورد دەنگیان لەسەر نەدەین هاوكات سبەینێش بەفەرمی هەڵوێستی فراكسیۆنە كوردییەكان ئاشكرا دەكەین كە ئایا بەشداری كۆبوونەوەكەی سبەی دەكەین یاخود نا چونكە ئەو پرۆژە یاسایەی ئامادە كراوە لە بەشێك لە بڕگەكاندا هیچ بەشە بودجەیەك بۆ هەرێمی كوردستان دیارینەكراوە لەوانە لە 8 ترلیۆن دینار لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this