لە SNNوە ناوی ئەو وەزارەتانە بڵاودەكاتەوە كە پێش جەژن مووچەی مانگی شەش وەردەگرن

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردووی فەرمانبەران بەردەوامی هەیە و سبەی و دوو سبەی كۆتایی بە دابشكردنی مووچە دێت، بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایش ئاماژە بەوەدەكات بەگوێرەی ئەو لیستەی كە لەلایەن گەنجینەكانەوە ئامادەكراوە هەموو ئامادەكارییەك كراوە كە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران و تا ڕۆژێك پێش جەژن دابەشكردنی مووچە بەردەوام بێت و مووچەی ژمارەیەك وەزارەت دابەشبكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ڕۆژی دووشەممە 27ی ئەم مانگە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردوو دێت، هاوكات لیستی مووچەی ئەم مانگەش لەلایەن گەنجینەكانەوە ئامادەكراوە و بەهەموو ئەگەرەكان ڕۆژی یەك شەممە 3/7/2022 دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران و یەكەم وەزارەتیش مووچە وەردەگرێت وەزارەتی تەندروستی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی هاتنی جەژنی قوربانەوە پێناچێت بتواندرێت مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەشبكرێت، بەڵام دابەشكردنی مووچە تا ڕۆژێك پێش جەژن بەردەوامی دەبێت كە دەكاتە ڕۆژی هەینی 8/7/2022 ئەوەش لە پێناو ئەوەی زۆرترین مووچەی فەرمانبەران دابەشبكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەوەشی ئاشكراكرد كە تا پێش جەژنی قوربان دابەشكردنی مووچەی هەریەكە لە وەزارەتی (تەندروستی، پێشمەرگە، یەكەكانی 70 و 80، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەكان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاكەوتن، وەزارەتی كاروباری شەهیدان، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، زیندانییە سیاسییەكان و وەزارەتی پەروەردە) مووچە وەردەگرن و ئەو وەزارەت و دەستانەشی دەمێننەوە دەكەونە دوای پشووی جەژنی قوربان.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








