حکومەت دەیەوێت بە یەکجاری کۆتایی بە شکانی بۆری ئاوی هەولێر بهێنێت

SNN
لەماوەیەکی کەمدا چەند جارێک بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکاوە و بەو هۆیەشەوە بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی شارکە بێ ئاوبوون.
بەمەبەستی چارەسەرکردنی ریشەیی ئەو کێشەیە، حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە بە تەرخان کردنی 21 ملیار دینار بۆ گۆڕینی بۆری ئاوی ئیفراز سێ.
بەپێی بڕیارەکە قۆناغ بە قۆناغ پارەکەی بۆ خەرج دەکرێت.
بۆرییەکانی ئیفراز سێ لە جۆر (GRP)ـه، کە یەکێكه لە سەختترین جۆرهكانی بۆری بۆ چاککردنەوە، هاوكات به هۆی خراپی كوالێتییهكهی، به سادهترین زهبری دهرهكی دهشكێت.
تائێستا زیاتر لە 20 جار بۆریەکە شکاوە، ئەمەش وای لە حکومەت کردووە کە هەنگاو بۆ گۆڕینی بنێت و چونکە هەرجارە و لەگەڵ شکانی بۆریەکە 40٪ی گەڕەکەکانی هەولێر بێ ئاو دەبوون.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









