
SNN
تەلەسکۆبی جەیمس وێب یەکەم وێنەی تەواو رەنگاورەنگی گەردونی بڵاوکردەوە.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیە، رایگەیاندووە: “ئەم وێنەیە ئەوە بە بیر جیهان دەهێنێتەوە کە ئەمریکا دەتوانێت کاری گەورە ئەنجام بدات، ئەوەش بە بیر ئەمریکییەکان بە تایبەتی منداڵان دەهێنێتەوە، کە هیچ شتێک نییە کە توانای ئەنجامدانیمان نەبێت”.
وێنەکە بە یەکەم وێنەی تەواورەنگی و پڕ وردەکاری گەردوون دادەنرێت و بڕیاریشە ئەمڕۆ چەندین وێنەی تر کە لەلایەن تەلەسکۆبی جەیمس وێبەوە گیراون، بڵاوبکرێنەوە.
ئەم وێنەیەی کۆمەڵە گالاکسی SMACS 0723 بە وردەکاریی یەکجار زۆرە.
ئەم دیمەنە ئەوندە دوورە کە تێیدا چەمانەوەی تیشکی گالەکسیەکان لە ناوەراستی وێنەکە زۆر بە ڕوونی دیارە.
جەیمس وێب ساڵی رابردوو رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا و تێچووی دروستکردنەکەی 25 ملیار دۆلارە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









