خۆڵبارین دەسپێدەکاتەوە و پلەی گەرماش بۆ نزیکەی 50 بەرزدەبێتەوە

SNN
پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی عێراق بگرێتەوە ولە هەرێمی کوردستانیش بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک شەپۆلێکی گەرمای شێ‌دار چالاک دەبێت.
ده‌سته‌ى كه‌شناسیی عێراق له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، شه‌پۆلێكى خۆڵبارین ڕوو له ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ده‌كات، پله‌ى گه‌رماش له ڕۆژانى داهاتوودا به‌رزتر ده‌بێته‌وه، به شێوه‌یه‌ك، له ناوچه‌كانى باشوورى عێراق ده‌گاته 49 پله‌ى سیلیزى، به‌ڵام شه‌پۆله خۆڵبارینه‌كه ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، شه‌پۆله خۆڵبارینه‌كه‌ى ڕوو له ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ده‌كات، له‌مڕۆوه ده‌ست پێده‌كات و تا ڕۆژى هه‌ینیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
لەلایەکی دیکەوە ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی لە هەرێم رایگەیاند، بەهۆی چالاكبوونی زیاتری نزمەپاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی هیندی لەمڕۆوە سێشەممە قۆناغ بە قۆناغ پلەكانی گەرما بەرێژەی 2 بۆ 3 پلە بەرزدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ ماوەی هەشت رۆژ كاریگەرییەكانی گەرما چالاكتر دەبێت و گەرمایەكی بێزاركەر و شێ‌دار لەناوچەكەدا دروست دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە سەنتەری پارێزگاكانی ھەرێم پلەكانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت:
لە پارێزگای سلێمانی لە نێوان 44 بۆ 45 پلە و لە پارێزگای هەولێر لەنێوان 45 بۆ 47 پلەی سەدی دەبێت.
دەشڵێت، لە پارێزگای دھۆك پلەکانی گەرما لەنێوان 44 بۆ 45 پلە و لە پارێزگای كەركوك لەنێوان 47 بۆ 49 پلەی سەدی دەبێت.
باسی لەوەشکردووە، لە پارێزگای ھەڵەبجە پلەکانی گەرما لەنێوان 45 بۆ 46 پلە و لە سنوری ئیدارەی گەرمیانیش لەنێوان 48 بۆ 50 پلە و زیاتریش دەبێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









