لە چوار رۆژدا زیاتر لە 22 هەزار گەشتیار لە دەروازەی باشماخەوە هاتووچۆیان کردووە

مەرزی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی بەسەربردنی پشووەكانی جەژنی قوربان لەماوەی یەك هەفتەی ڕابردوودا 22 هەزار و 132 گەشتیار لە ڕێگای مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە هاتووچۆی نێوان ئێران و هەرێمی كورستانیان كردووە، لەو ژمارەیەش زۆرترین گەشتیاری هەرێمی كوردستان ڕۆشتونەتە ئێران و بەراورد بە ساڵی ڕابردووش هاتنی گەشتیاری ئێرانی بۆ هەرێم كەمیكردووە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەست SNN كەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، لە بەرواری 6/7/2021 تا بەرواری 10/7/2022 زیاتر لە 16 هەزار گەشتیار لە نێوان هەرێم و ئێران هاتوچۆیان كردووە، بەجۆرێك لەو ماوەیەدا 15 هەزار و 380 كەس لە هەرێمی كوردستانەوە و بە دەروازەی سنووری باشماخەوە گەشتیان بۆ ئێران كردووە، لەبەرامبەردا هەزار و 352 گەشتیاریش لە ئێرانەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستانەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردووشدا ژمارەی هاتووچۆی گەشتیاران لە مەرزی باشماخەوە بۆ 22 هەزار و 132 كەس بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك 20 هەزار 100 كەس لە هەرێمی كوردستانەوە گەشتی ئێرانیان كردووە لەبەرامبەریشدا دوو هەزار و 32 كەس لە ئێرانەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان بەمبەستی گەشتكردن.
هەر بە گوێرەی ئامارەكان هاتنی گەشتیارانی ئێرانی بۆ هەرێمی كوردستان بەراوردبە جەژنی قوربانی ساڵی رابردوو بەڕێژەی لە %30 كەمیكردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا هاووڵاتیانی ئێرانی بە بارودۆخیكی سەختی ئابوریدا تیدەپەڕن و نرخی تمەنی ئێرانی لە نزمترین ئاستیدایە و هاووڵاتیانی ئیرانی لە خەمی بەدەستخستنی پێداویستییەكانی ڕۆژانەی خۆیاندا و زۆر بیریان بەلای گەشتكردن نەماوە بۆ دەرەوەی ئێران.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








