
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەماوەی چوا ڕۆژی ڕابردووی جەژنی قوربانی پیرۆز، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە سەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی قوربانیكردن زیادیكردووە، لەو چوارچێوەيەشدا لەماوەی ڕۆژانی جەژندا لە پارێزگای هەولێر سێ هەزارو 475 سەر ئاژەڵی گەورەو بچوك سەربڕدراون لە پارێزگای سلیمانیش زیاد لە 43 تۆن گۆشت كراوەتە قوربانی و دوو تۆن و 500 كیلۆ گۆشتیش رەتكراوەتەوە بكرێتە قوربانی و بدرێتە هاووڵاتیان.
د.شاڵاو عارف، بەڕێوبەری كوشتارگەی نوێی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ی ڕاگەیاند: بە گرتنەبەری سەرجەم ڕێكارە زانستی و تەندروستییەكان لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قوربان لە كوشتارگەی نوێی سلێمانی 43 تۆن گۆشتی ئاژەڵی گەورەو بچوك كراوەتە قوربانی، هاوكات هەر لەو ماویەدا زیاتر لە دوو تۆن و 500 كیلۆ گۆشت كە لە كاتی سەربڕین و پشكنین دەركەوتووە شیاوی بەكارهێنان نییە و ناكرێت بدرێتە هاووڵاتیان وەك قوربانی لەلایەن ستافی لەناوبردنی كوشتارگەكەمانەوە لەناوبراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ماوەی پێنج رۆژ پێش جەژنی قوربان زیاتر لە 500 تۆن گۆشتی ئاژەڵی بچووك و هەروەها 200 تۆن گۆشتی ئاژەڵی گەورە خراوەتە بازاڕەكانەوە كە سەرجەمی ئەو گۆشتانە تەندروست بوون و لەبەرامبەریشدا سێ تۆن گۆشت رەتكراوەتەوەكە شیاوی بەكار هێنان نەبووە.
لەلایەكی دیكەوە بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە لەكوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر دەست SNN كەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو: لەماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قوربان لە گوشتارگەكانی (بنەسڵاوە، شەقڵاوە، سۆران، كۆیە)، لەماوەی چوار رۆژی جەژندا سێ هەزا و 475 سەر ئاژەلی گەورەو بچوك سەر براون بە جۆرێك دوو هەزارو 852 سەر ئاژەڵی بچوك و 623 سەر ئاژەڵی گەورە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









