
SNN
دوای چەند رۆژ خۆشاردنەوە، گوتابایا راجاپاسکا سەرۆکی سریلانکا وڵاتەکەی جێهێشت و بەرەو ماڵدیڤ هەڵات.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە رۆژی شەممە خۆپیشاندەرانی ئەو وڵاتە هەڵیانکووتایە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و دەستیان بەسەردا گرت.
بڕیاربوو ئەمڕۆ سەرۆکی سریلانکا بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوە رابگەیەنێت.
ماوەیەکە لە دژی قەیرانی دارایی، کەمی کارەبا، گرانی سوتەمەنی و خۆراک و دەرمان خۆپیشاندان سریلانکای گرتووەتەوە.
خۆپیشاندەران دوای دەستبەسەرداگرتنی کۆشکی سەرۆکایەتی ماڵەکەی سەرۆکوەزیرانیشیان سوتاندبوو، هەڕەشەی ئەوەشیان کردبوو کە ئەگەر دەستلەکارنەکێشنەوە، دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێت.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









