
SNN
جۆ بایدن، سەرۆکی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات، بڕيارە سەردانی هەريەک لە ئيسرائيل و فەلەستين و سعوديە بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەردانەکەی بايدن دەستپێدەکات، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بن گۆریون لە تەلئەڤیڤ پێشوازی لێدەکرێت، سەرەتا نمایشی سەربازی ئیسرائیل دەبینێت کە سیستمی تازەی بەرگری تێدایە لەوانە سیستمی بەرگری لەیزەریی، پاشان دەچێتە قودس و لەوێ سەردانی مۆزەخانەی یاد فاشیمی هۆڵۆکۆست دەکات.
14ی تەمموز بایدن سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەبینێت لە هۆتێل ۆلدۆرف ئەستۆریا، هەرلەوێ گفتوگۆدەکات لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی کۆڕبەندی (U2-I2 ) هیندستان، دەوڵەتی عیبری، ئیمارات و ئەمریکا.
هەمان رۆژ لەگەڵ ئیسحاق هیرزۆگ سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە، پاشان کۆبوونەوەیەکی کورت لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ رێبەری ئۆپۆزسیۆن ئەنجامدەدات.
15ی تەمموز سەردانی نەخۆشخانەی ئۆگاستا ڤیکتۆریا دەکات لە رۆژهەڵاتی قودس، هەمان رۆژ لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین کۆدەبێتەوە.
16ی تەمموز دەچێتە جددە و لەوێ لەگەڵ سەرکردەکانی سعودیە کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو ئامادەدەبێت کە میسر و عیراق و ئوردن بەشدارن.
لە ساڵی 1974ەوە تاوەکو ئێستا جۆ بايدن هەشتەمین سەرۆکی ئەمریکایە سەردانی عەرەبستانی سعودیە بکات.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









