شارەزايەکی کەشناسی: لە سبەينێوە پلەکانی گەرما لە هەرێم 50 پلە تێدەپەڕێنێت

0
1031

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەوتەی شارەزایەكی بواری كەشناسی هاتنی شەپۆلێكی گەرما و بەرزبوونەوەی زیاتری پلەكانی ئەگەرما كاریگەرییەكانی لە ئەمڕۆوە زیاتر بەدەردەكەون و پلەكانی گەرما لەهەندێك ناوچە بەتایبەت گەرمیان سەروو 50 پلە تێدەپەڕێنن و كاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمایەش تا 20ی ئەم مانگ بەدەوامی دەبێت، هاوكات هۆشداری دەدات لەهاتندەرەوەی منداڵان لەكاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ تا كاتژمێر شەشی ئێوارە.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: وەك پێشتر پێشبینیمان كردبوو لە ڕۆژانی جەژنەوە وردە وردە پلەكانی گەرما ڕوویان لەبەرزبوونەوە كردووە ئەمڕۆش جارێكی دیكە كاریگەرییەكانی ئەو شەپۆلە گەرمایە زیاتر بووە و پلەكانی گەرما یەك بۆ دوو پلە زیاتر بەرز بوونەتەوە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان پلەكانی گەرما نزیك بوونەتەوە لە 49 پلە.

ئاماژەی بەوەشكرد: لەسبەی هەینی 15/7/2022 بەهۆی باران بارین لە هیندستان و باشووری ئێران شەپۆلێكی شێداری گەرما ڕوو لەهەرێمی كوردستان دەكات و پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە بە جۆرێك لەناوچەی گەرمیان و پارێزگای كەركوك پلەكانی گەرما سەروو 50 پلە تێدەپەڕێنن هاوكات كاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمایە تا 20ی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت.

ئەو شارەزایەی بواری كەشناسییە ئەوەشی خستەڕوو: لەسبەیەوە واباشتر كە لە كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆوە تا كاتژمێر شەشی سەر لە ئێوارە ئەگەر بۆ كارێكی زۆر پێویست نەبێت خۆمان نەدەینبەرتیشكی خۆر و نەچینە دەرەوە چونكە لەوكاتانەدا تیشكی سەرو وەنەوشەی بەرزە و دەبێتە هۆی سوتانەوەی پێست، هاوكات نابێت بەهيچ جۆرێك ڕێگە بە منداڵان بدرێت لەو ماویەدا بێنە دەرەوە چونكە ئەوان پێستیان زیاتر ناسكە و لەگەڵ ئەوەشدا لەئێستادا پەتای سكچوون و رشانەوە تاڕادەیەك لەناومنداڵاندا ماوە كاریگەری خراپ بەجێدەهێڵێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this