لە بارەی بڕينی بەشەخۆراکی بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمەوە روونکردنەوە دەدرێت

خۆراک
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات: لەڕێگەی بەكار هێنانی سیستەمێكی تایبەت كە بە سیستەمی پێڵووی چاو ناسراوە، وەزارەتی بازرگانی عێراقی دەستیكردووە بە بڕینی بەشەخۆراکی ئەو هاووڵاتیانەی كە فەرمانبەرن و مووچەی مانگانەیان لەسەرو یەك ملیۆن و 500 هەزار دینارە، هاوكات تائێستا لە لەهەرێمی كوردستان مووچەی ئەو كەسانە نەبڕاوە بەڵام ئەو هاووڵاتییە كوردانەی لەسەر وەزارەتەكانی عێراق فەرمانبەرن بەشەخۆراكی ئەوانیش بڕدراوە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی بڕینی بەشەخۆراكی ئەو هاووڵاتی و فەرمانبەرانەی كە مووچەی مانگانەیان زیاد لە یەك ملیۆن و 500 هەزار دینارە لەزووەوە بڕیاری لەسەردراوە، هاوكات چەند مانگێكیشە لە شاری بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكەی عێراق كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە ئەوەش لەڕێگەی بەكارهێنانی سیستەمێك كە بە سیتەمی پێڵووی چاو ناسراوە و هیچ كەسێك ناتوانێت ساختەكاری لەو سیستەمەدا بكات هاوشێوەی سیستەمی بایۆمەترییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا ئەو بڕیارە لە پارێزگاكانی هەرێم بەفەرمی نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام ئەو فەرمانبەرە كوردانەی مووچەكانیان لەسەر وەزارەتەكانی حكومەتی عێراقە، ئەوا بەشە خۆراكی ئەوانیش دەبڕێت ئەگەر مووچەی مانگانەیان لە یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار زیاتر بێت و ناوەكانیان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەشە خۆراكی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەو كەسانەی كە مووچەی مانگانەیان لەسەر و یەك ملیۆن و 500 ملیۆن دینارە بەتەواوی ناوەكانیان لەسەر پسولەی خۆراك ناسڕدرێتەوە، بەڵكوو هەڵپەساردن بۆ بەشەخۆراكەكەیان دەكرێت و بەشەخۆراكیان پێنادرێت بەڵام پسولەی خۆراكەكەیان هەروەك خۆی دەمێنێتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









