
جگه‌ره كێشان | فۆتۆ: krisanapong detraphiphat / Getty Images
SNN
به‌پێى نوێترین ئامار كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌رى پزیشكى مديرڤا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ر 20 خوله‌ك جارێك هاووڵاتییه‌كى عێراق به‌هۆى جگه‌ره كێشانه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ى ته‌مموز، عه‌باس ساحێب، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى كۆنترۆڵى توتن له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق رایگه‌یاند، “به‌پێى نوێترین ئامار كه له پێگه‌ى سه‌نته‌رى پزیشكى مديرڤاى چینى بڵاوكراوه‌ته‌وه هه‌موو 20 خوله‌ك جارێك هاووڵاتییه‌كى عێراقى به‌هۆى جگه‌ره كێشانه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات”.
ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه له‌باره‌ى قه‌باره‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه بۆ جگه‌ره كێشان ته‌رخانده‌كرێت له ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “رۆژانه زیاتر له ملیۆنێك دۆلار بۆ كڕینى جگه‌ره له عێراق له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه خه‌رج ده‌كرێت”.
سه‌نته‌رى پزیشكى مديرڤا سه‌نته‌رێكى لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى پزیشكییه و بنكه‌كه‌ى له هۆنگ كۆنگى پایته‌ختى چینه.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یه‌كه‌م 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









