حكومه‌تى هه‌رێم نرخى هه‌ر كارتێكى ئینته‌رنێت 2 بۆ 3 هه‌زار دینار گران ده‌كات

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دراوى 10 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تى هه‌رێم به‌ڕێژه‌ى 20٪ باج ده‌خاته‌سه‌ر كارتى ئینته‌رنێت، ده‌شڵێت: “نرخى هه‌ر كارتێكى ئینته‌رنێت 2 بۆ 3 هه‌زار دینار گران ده‌بێت”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ى ته‌مموز،عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “هەر کارتێکی ئینتەرنێت کە دەفرۆشرێت 20٪ باجی دەچێتەسەر. بەپێی ئەم باجەش هەموو هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا كه بەڕێژەی لە 80٪ بەکارهێنەری ئینتەرنێتن، دەبنە باجدەر”.
وتیشى: “به‌پێى ئه‌و باجه‌ى كه ده‌خرێته سه‌رى بەلایەنی کەمەوە هەموو کارتێکی ئینتەرنێت، 2 بۆ 3 هەزار دیناری دەچێتەسەر و گران ده‌بێت”.
به وته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان، “ئەو بڕیارەی دەرچووە بۆ باج خستنه‌سه‌ر كارتى ئینته‌رنێت هیچ پاڵپشتییەکی یاسای نییە، کێشە و گرفت بۆ هاووڵاتیيان دروستدەکات”.
به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى كارتى ئینته‌رنێت له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ى پێشوو ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وتى: “به‌ڕێژه‌ى 100% خێرایی ئینته‌رنێت زیادبووه به‌هۆى هه‌وڵه‌كانى ئێمه‌وه و نرخى كارتى ئینته‌رنێتیش هه‌رزانبووه”.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









