SNN وردەكاری كۆبوونەوەكەی سبەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و سهرۆك فراكسیۆنهكان ئاشكرا دهكات

SNN-عەلی حەمەسەعید
له كۆبوونهوهى سبهى سهرۆكایهتى پهرلهمانى عێراق و سهرۆك فراكسیۆنهكاندا گفتوگۆ دهكرێت لهسهر دیاریكردنى رۆژێك بۆ ههڵبژاردنى سهرۆككۆمارى عێراق.
كوردۆ عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند، “پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكان بەرەو بەغدا دەگەڕێنیەوە ئەوەش دوای ئەوەی كۆتایی بە پشووی پەرلەمانی هات”.
وتیشى: ” محەمەد حەلبوسی، داوای لە سەرۆك فراكسیۆنەكان كرد كە سبەی بەشدار بن لە كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی و سەرۆك فراكسیۆنەكان، ئەوەش لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتن و لێكتێگەیشتن لەنێوان فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و دەستەی سەرۆكایەتی بۆ ئەوەی ئەو پرۆژە یاسایانە بخەنە بەرنامەی كارەوە كه بەلای هەردوولاوە گرنگ و پێویستن بخرێنە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە”.
بەپێى زانیارییەكانی SNN، “هەر لە كۆبوونەوەكەی سبەیدا سەرۆكی پەرلەمان داوا لە سەرۆكی فراكسیۆنەكان دەكات خۆیان ئامادە بكەن بۆ دانیشتنێكی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار، ئەوەش دوای ئەوەی لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی نزیكبوونەتەوە لە دەستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق”.
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لەكاتێكدایە، كە تائێستا یەكێتی نشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی خۆیانیان هەیە و هیچ رێككەوتنێك لەبارەی یەك كاندیدی هاوبەش نەهاتووەتە ئاراوە، هەروەها لایەنە شیعییەكانیش لەسەر كاندیدێك بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق یەكلا نەبوونەتەوە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









