“بەهەوڵی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ هەمیشە پێشەنگ دەمێنینەوە”

زانکۆی سلێمانی
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ئەو سەكەوتنەی زانكۆی سلێمانی بەدەستی هێناوە لە ڕیزبەندی زانكۆكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەری هەوڵ و تێكۆشانی مامۆستایانی زانكۆیە هەر ئەوەش وادەكات زانكۆی سلێمانی هەمیشە لە پێشەنگدا بمێنێتەوە هەموو هەوڵێكیش دەدەین بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی زانكۆی سلێمانی لەهەموو بوارەكاندا.
پڕۆفیسۆر د.كۆسار محەمەد، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە SNNی رایگەیاند: لە ڕاگەیاندنی نوێترین ڕیزبەندی زانكۆكانی عێراق و هەرێمی كوردستان زانكۆی سلێمانی توانی لەسەر ئاستی هەرێم كەم زانكۆ بێت و لەسەر ئاستی عێراقیش پلەی سێیەم بەدەستبهێنێت، لەكاتێكدا زانكۆی سلێمانی بە ستافێكی زۆر كەم لەدوای زانكۆی بەغدا و زانكۆی بەسەرەوە دێت، بەجۆرێك زانكۆی بەغدا خاوەن ستافێكی شەش هەزار كەسی و زانكۆی بەسەرەش خاوەن ستافێكی دوو هەزارو 527 كەسە، بەڵام زانكۆی سلێمانی ستافێكی دوو هەزار و 100 كەسییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ئاستە بەرزەی زانكۆی سلێمانی لە ریزبەندی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و عیراق، بەدەستی هێناوە بەرهەمی هەوڵ و ماندووبوونی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆكەمانە، بەجۆرێك هەمیشە بە توێژینەوە ئاست بەرزەكانیان توانیویانە ئاستی زانسی زانكۆی سلێمانی زیاتر بەرز بكەنەوە.
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە ئەم پلەیەی بەدەستمانهێناوە زیاتر سورمان دەكات لەسەر ئەوەی كە بەردەوام بین لەهەوڵەكانمان بۆ زیاتر بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی بە پێشەنگ هێشتنەوەی زانكۆی سلێمانی لە هەوڵی پێگەیاندنی خوێندكاران و پێشخستنی لە بوارە جیاوازەكاندا.
وتەكانی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە كاتێكدا كە بە گوێرەی نوێترین ڕیزبەندی (وێبۆمەتریك) زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم پلەی یەكم و لەسەر ئاستی عێراقیش پلەی سێەمی بەدەستهێناوە چەند ساڵێكیشە لەو ئاستە بەرزەدا ماوەتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









