لەبارەی هەرزانبوونی ئارد و بوونی هەشت نان بە 1000 دینار روونکردنەوە دەدرێت

كۆگایهكى ئارد | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات نرخی ئارد و خۆراكەكانی دیكە بەراورد بە سێ مانگی ڕابردوو زۆر دابەزیون، هاوكات نرخی فەردەیەك ئارد لە 51 هەزار دینارەوە بۆ 42 هەزار دینار دابەزیوە، ئەگەریش نرخی فەردەیەك ئارد گەیشتەوە نرخەكەی پێشووی كە 37 هەزار دینارە ئەوا كۆبوونەوەی تایبە لەو بارەوە دەكەین و بڕیارە لەسەر هەزانكردنی نانیش دەدەین.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەراورد بە سێ مانگی ڕابردوو بەردەوام نرخی كاڵاو خۆراك و پێداویستییە سەرەكییەكانی هاووڵاتیان لە ڕۆن و زەیت و برنج و ئارد و پێداویستییەكانی دیكە بەردەوام ڕوویان لە دابەزینكردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەشەخۆرای هاووڵاتیان دابەشدەكرێت و لەلایەكی دیكەشەوە شەڕی ئۆكرانیا و ڕوسیا تاڕادەیەكی زۆر ڕێگەی بازرگانی كراوەتەوە و بەتایبەت فرۆشتنی گەنمی ئۆكرانیا.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك نانەواكان هەشت نانیان بە هەزار دینار دەفرۆشت بەهاووڵاتیان نرخی فەردەیەك ئاردبە 37 هەزار دیناربوو، بۆیە هێشتا نرخی ئارد نەكەیشتووەتە نرخەكەی پێشووتری هەركات گەیشتەوە ئەو نرخە ئێمە كۆبوونەوەی خۆمان دەكەین و بڕیاریش لەسەر نرخی نان دەدەین لەنانەواكان.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بەگشتی نرخی كاڵاو خۆراكە سەرەكییەكان زۆر باش دابەزیون، هاوكات كۆگاكانی شاری سلێمانیش پڕن لە پێداویستییە سەرەكییەكانی هاووڵاتیان و هیچ گرفتێكی كەمی خۆراك و مادە خۆراكییەكانمان نییە لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









