
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی باخداران و بەرپرسانی كشتوكاڵی سنوری پاریزگای هەڵەبجە ئەمساڵ بەرهەمی هەنار بەڕێژەكی زۆر بەرچاو ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە بەجۆرێك ئەگەر لە ساڵانی ڕابردوو 30 هەزار تۆن هەنار بەرهەم هاتبێت ئەمساڵ ڕێژەكە بۆ نزیكەی هەشت هەزار تۆن هەنار كەم دەكات، بەرهەم دێت، ئەوەش بەهۆی گۆڕانكاری لە كەشوهەواو ئەو سەرمازۆرەی كە لەوەرزی بەهاردا هەبوو زیانی زۆری بە باخە هەنارەكان گەیاندووە.
پشتیوان حەمەسەعید، یەكێك لە باخدارەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەداخەوە ئەمساڵ بەرهەمی هەنار لە زۆربەی باخە هەنارەكانی ناوچەكە زۆر ڕووی لەكەمی كردووە، باخی هەناری واهەیە ڕووبەرەكەی 10 دۆنم دەبێت ئەگەر لە ساڵانی رابردوو لەو باخەدا 20 تۆن هەناری هەبووبیت ئەوا ئەمساڵ بەهرەمەكەی بۆ یەك تا دوو تۆن هەنار كەمی كردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە وەرزی بەهاردا بەتایبەت لەمانگی نیسان كە سەرەتای دروستبوونی گوڵی هەنار بوو سەرمایەكی زۆر بەهێز هات پلەكانی گەرما دابەزین بۆ سفر پلە ئەمە وایكرد كە سەرجەم گوڵەكان لەناوبچن و هەناری ئەمساڵ بێ بەرهەم بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو باخە هەنارانەشی كە ئەمساڵ برێكی كەم هەناریان هەیە لەڕوی كوالیتییەوە زۆر باش نین و بەكەڵكی خواردن نایەن بەڵكوو تەنها بە كەڵكی ڕووبەهەنار و شەربەت دێت، هاوكات زۆرینەی باخە هەنارەكانی سنوورەكەمان هەمان گرفتیان هەیە و ئەمساڵ پێناچێت بەشی بازاڕی ناوخۆیی هەنار بخرێتە بازاڕەوە بەڵكوو هەر خاوەن باخێك بەشی خۆیی و ماڵ و منداڵەكەی هەندێك هەناری هەبێت.
نەجمەدین عومەر، بەڕێوەبەری بەشی باخداری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی ئەمساڵ لە بەرهەمی هەناری هەڵەبجە دەبیندرێت لە كەمی بەرهەمی هەنار لەماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە، ئەوەش بەهۆی ئەو گۆڕانكارییەی كە لە كەشوهەوای ناوچەكە و هەرێمی كوردستان ڕوویداوە، بۆیە ئەمساڵ بەرهەمی هەنارمان زۆر كەم دەكات بەجۆرێك ئەگەر لە ساڵانی ڕابردوو 30هەزار تۆن بەرهەمی هەنارمان هەبێت ئەمساڵ بەرهەمەكە بۆ نزیكەی هەشت هەزار تۆن كەم دەكات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








