“سه‌درییه‌كان ره‌خنه له حكومه‌تێك ده‌گرن كه هێشتا دروستنه‌بووه”

هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، موقته‌دا سه‌در و لایه‌نگره‌كانى حكومه‌تێك به گه‌نده‌ڵ ناوده‌به‌ن كه هێشتا دروستنه‌بووه.
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه به‌فه‌رمانى موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى له عێراق ده‌ستيپێكردووه، به‌شێوه‌یه‌ك له چه‌ند رۆژى رابردوودا لایه‌نگرانى چوونه نێو په‌رله‌مانى عێراق و پاش دوو رۆژ مانه‌وه بیناكه‌یان چۆڵكرد كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا. ئێستاش له ده‌وروبه‌رى په‌رله‌مان به‌شێكیان خه‌یمه‌یان هه‌ڵداوه و به‌رده‌وامن له ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى.
له‌باره‌ى بۆچوونى فراكسیۆنه‌كه‌یان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان، هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند، “هەوڵەكان بەو ئاراسته‌یەن كە كۆتایی بەو بارودۆخە بهێندرێت كە نزیكەی هەفتەیەكە بەغدای گرتووەتەوە و تاڕادەیەكی زۆر كاروبارەكانی حكومەت و پەرلەمان لەكارخراون، هەرچەندە بە گوێرەی دەستوور و یاسا ئەنجامدانی خۆپیشاندان رێگەپێدراوە، بەڵام ئەوەی لە بەغدا دەگوزەرێت جیاوازە و باس لە گەندەڵی حكومەتێك دەكرێت كە هێشتا پێكنەهێندراوە و دەستبەكارنەبووە تا بزاندرێت گەندەڵە یاخود نا”.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌باره‌ى مه‌به‌ستى ره‌وتى سه‌در له ئه‌نجامدانى خۆپیشاندانه‌كان ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، “سەدرییەكان كە خاوەنی 73 كورسی پەرلەمانبوون دەیانتوانی چاودێرییەكی باشی حكومەت بكەن بۆ ئەوەی ئەو حكومەتەی پێكدەهێنرێت خزمەتێكی گەورە پێشكەشبكات، بەڵام دیارە مەبەستەكە ململانێی گرتنەدەستی دەسەڵاتە نەك خزمەتكردن بە هاووڵاتییان بۆیە بەگشتی ئەوەی ئێستا روودەدات دەگەڕێتەوە بۆ نەخوێندنەوەی یەكتر و حسابنەكردن بۆ یەكتری، لەنێو خودی لایەنە شیعییەكاندا”.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئەوەشی خستەڕوو، “سەدرییەكان خۆیان چوارچێوەی هەماهەنگییان كردە زۆرینەی پەرلەمان و لە پەرلەمان كشانەوە، دەبێت رێگەشبدەن گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی حكومەت پێكبهێنێت ئەگەر كارەكانی ئەو حكومەتەی پێكدەهێندرێت باش نەبوو ئەوكات مافی خۆیانە ناڕەزایەتی دەرببڕن و خۆپیشاندان بكەن، بەڵام درێژەدان بەم دۆخە زیانێكی زۆری ئابووری و سیاسی لە عێراق دەدات”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









