
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی چەند ساڵێكە بانكی دیجلەو فورات بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان بەدەست چەندین كێشەی داراییەوە دەناڵێنێت، لە ئێستادا بانكەكە مايەپوچبوونی خۆی ڕاگەیاند و داوا لەو كەسانەش دەكات كە پارەیان لە بانكەكە داناوە داوای یاسایی لەسەر بانكەكە تۆمار بكەن بۆ ئەوەی مافەكانیان نەفەوتێت.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بانكی دیجلەو فورات كە بنكەی سەرەكی لەشاری بەغدایە و لە شارەكانی سلێمانی و هەولێر لقیان كردووەتەوە، بەشێوازی ئیسلامی كاری بانكیان كردووە، سەرمایەی ئەم بانكە پێكهاتووە لە 50 ملیار دۆلار، بەڵام لە سێ ساڵی ڕابردوودا لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقییەوە داوا لە بانكی دیجلەو فورات كراوە سەرمایەكەی بۆ 250 ملیار دینار بەرز بكاتەوە، ئەوەش لە توانای بانكەکەدا نەبووە، بەوجۆرەش ستافی بانكەكە گۆڕانكرییان تێدا كراوە هاوكات ئەو ستافە نوێی هاتونەتە سەركار ئەزمونێكی ئەوتیان نەبووە لە بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی بانك ئەمەش هێندەی دیكە گرفتەكانی بانكەكەی قوڵكردووەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆتایی ساڵی 2021 ەوە بە بڕیاری دادوەر ماف بە بانكی دیجلەو فورات دراوە كە مایە پوچبوونی خۆی ڕابگەیەنێت، بۆئەومەبەستەش سەرجەم ئەو كەسانەی ئاگادار كردووەتەوە كە پارەیان لە بانكەكە داناوە داوای یاسایی تۆمار بكەن بۆ ئەوەی مافەكانیان نەفەوتێت، بەڵام ئەوە ڕوونەكراوەتەوە بە چ شێوازێك ماف بۆ بەشدار بووانی ئەو بانكە دەگەڕێندرێتەوە و چارەنوسی پارەی هەزاران هاووڵاتی و كۆمپانیا و دامەزراوەی حكومی بەنادیاری ماوەتەوە.
SNN ئەوەشی زانیوە كە ئەو كەسانەی كە پارەیان لە بانكی دیجلەو فوراتە دەتوانن لە 21/7/2022 بۆماوەی 20 ڕۆژ سكاڵاكانیان تۆمار بكەن و داوای مافە داراییەكانیان بكەن، هاوكات لە ساڵی 2018 ەوە بانكی ناوەندی عێراق بەڕێژەی لە %15 باجی خستووەتە سەر بانكەكە ئەوەش هێندەی دیكە بارگرانی بۆسەر بانكی دیجلەو فورات دروستكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو قازانجەی كە بانكەکە لە لقی سلێمانی كردوویەتی ڕەوانەی لقی سەرەكی بانكەكە كراوە لە بەغدا بۆ چارەسەركردنی گرفتە داراییەكانی، بەڵام نەتواندراوە بەوەش چارەسەری گرفتەكەیان بكرێت، بۆیە لە ئێستادا بانكەكە بەفەرمی مایە پوچبوونی خۆی ڕاگەیاندووە و دياریش نییە بە چ شێوازێك پارەی ئەو كەس و كۆمپانیاو دامەزراوانە دەگەرێندرێتەوە كە پارەبان لەو بانكە داناوە.

سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









