پەرلەمانتارێكی كورد: كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی یان هەولێر كارێكی ئاسایی و یاساییە

0
364

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر ئەو دۆخە سیاسییەی كە ماوەیەكی بەغدای گرتووەتەوە و لایەنگرانی موقتەدا سەدر رێگە نادەن پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەكانی ئەنجام بدات، لەئێستادا باس لەوەدەكرێت بۆ ڕزگار بوون لەو دۆخە دەكرێت كۆبوونەوەی پەرلەمان لە سلێمانی یاخود هەولێر بەڕێوەبچێت، پەرلەمانتارێكی كوردیش جەخت دەكاتەوە كە لەڕووی یاساییەوە هیچ گرفت نییە كۆبوونەوەی پەرلەمان لەهەر شارێكی عێراق بەڕێوەبچێت.

غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری كوردی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دۆخە سیاسییەی كە هاتووەتە ئاراوە هیچ لایەنێكی سیاسی هیوای بۆ نەخواستووە، بەڵام كە دروستیش بووە لایەنێكی سیاسی لێی بەرپرسە بەتایبەت بوونەتە هۆی پەكخستنی پەرلەمان و ڕێگەنەدات بە دانیشتنەكانی پەرلەمان، هەر ئەمە وایكردووە كە بیر لەوەبكرێتەوە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەدەرەوەی بینای خۆی لە شاری بەغدا بكرێت و بەپێی یاساش كارێكی زۆر ئاساییە لەدەرەوەی بەغدا كۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت بەتایبەت لەحاڵەتی نائاسایدا وەك ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی تائێستا دانیان بەخۆیاندا گرتووە و نایانەوێت دۆخەكە زیاتر ئاڵۆز بكەن و دەیانەوێت دەرفەتێكی زیاتر بدەنە لایەنی سەدری بۆ ئەوەی نەگاتە ئاستی ئاڵۆزبوونی زیاتر، چونكە دەكرا هەرزوو بڕیاری ئەوەبدەن كۆبوونەوەی پەرلەمان لەدەرەوەی بینای پەرلەمان لە هەولێر یاخود سلێمانی بەڕێوەبچێت، بۆیە ئەگە بێهیوا ببن لە دۆخەكە ئەوا بڕیارێكی لەو شێوەیە دەدەن.

ئەو پەرلەمانتارە كورد ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی یاسا 50 پەرلەمانتار لە فراكسیۆنە جیاوازەكان ئەگەر داوا لە دەستەی سەرۆكایەتی بكەن بۆ ئەنجامدانی دانیشتن لەدەرەوەی بەغدا، ئەوا دەستەی سەرۆكایەتیش بەتایبەت سەرۆكی پەرلەمان دەبیت ئەو بڕیارە بدات، بۆیە ئاساییە لە هەولێر یاخود سلێمانی ئەو كۆبوونەوەیە بەڕێوەبچێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this