مۆلیدە ئەهلییەكانی گەڕەكەكان هۆكارێكن بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی هاووڵاتیان

0
541
مۆلیده‌یه‌كى ئه‌هلى له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ | فۆتۆ: عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید / SNN

SNN-عەلی حەمە سەعید

تادێت ئامارەكانی توشبوون بە جۆرە جیاوازەكانی شێرپەنجە لە شارە جیاجياكانی هەرێمی كوردستان ڕووی لە زیادبوونە، بەوتەی شارەزایانی بواری تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەكان هۆكارێكی سەرەكی توشبوون بە شێرپەنجە پیسبوونی ژینگەی گەڕەك و كۆلانەكانە لەلایەن ئەو گازە ژەهراوییەی دەكرێتە هەواوە لەلایەن مۆلیدە ئەهلییەكانەوە كە ڕۆژانە زاد لە 10 كاتژمێر كاردەكەن.

بەگوێرەی بەدوادچوونەكانی SNN لە هەرێمی كوردتان نزیكەی شەش هەزار مۆلیدەی ئەهلی كە خاوەندارییان بۆ هاووڵاتیان و كۆمپانیا و بازرگانان دەگەڕێتەوە لە كۆلان و گەڕەك و شوێنە گشتیەكانی شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ڕۆژانە زیادلە 10 كاتژمێر كارییان پێدەكرێت، ئەو سوتەمەنیشی كە بۆ كارپێكردنی ئەو مۆلیدانە بەكاردێت جۆریك لە گازە كە لەڕووی ستانداردی جیهانییەوە قەدەغەكراوە لە پشكنین دەرناچێت و هۆكاری سەرەكییە بۆ پیسبوونی ژینگە و هاوكات هۆكارێكیشە بۆ توشبوونی هاووڵاتیان بە شێربەنجە.

د. عیماد جەوهەر، پزیشكی پسپۆڕی قوڕگ و گوێ و لوت، بە SNNی ڕاگەیاند: پیسبوونی ژینگە هۆكرێكی سەرەكییە لە پاڵ هۆكارەكانی دیكەی توشبوون بە حاڵەتەكانی شێرپەنجە، هۆكارێكی سەرەكی پیسبوونی ژینگەش ئەو گازە پیس و ژەهراویەیە كە ڕۆژانە لەڕێگەی كارپێكردنی مۆلیدەكانەوە دەرژێتە ناو هەواوە و هاووڵاتیانیش هەڵیدەمژن و دواجار توشبوون بە شێرپەنجەی لێدەكەوێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، زۆرینەی ئەوانەی لەڕێگەی پیسبوونی ژینگەوە توشی شێرپەنجە دەبن ئەوانەن كە توشی شێرپەنجەی قورگ و سییەكان دەبن ئەوەش لە ئەنجامی هەڵمژینی ئەو هەوا پیسەی كە بڕێكی زۆر گازی قورس و ژەهراوی تێكەڵ بووە.

د. یادنەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بە چارەسەری توشبووانی شێرپەنجە ئەوەی بۆ SNN ڕوونيكردەوە كە 10 ساڵ لەمەوبەر رۆژانە 100 كەس سەردانی نەخۆشخانەكەیاندەكرد، بەڵام لەمساڵدا رۆژانە 600 كەس سەردانی دەكەن، لە ساڵی 2017 لە پارێزگای سلێمانی نزیكەی دوو هەزار و 100 حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە تۆماركراوە، بەڵام تەنها ساڵی ڕابردوو نزیكەی سێ هەزار حاڵەت تۆماركراوە.

بەپێی توێژینەوەكانی رێكخراوە تەندروستییە جیهانییەكان، هۆكارە سەرەكییەكانی شێرپەنجە پیسبونی رەگەزەكانی ژینگە، ژینگەی ناتەندروست، خواردنی ناتەندروست، جگەرەكێشان، خواردنەوە كحولییەكان، قەڵەویی، وەرزش نەكردن و شێوازی نارێكی ژیانە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this