” پێگەی سەرۆك بافڵ بووەتە هۆی ئەوەی عێراقییەكانیش متمانەیەكی زۆریان بە یەكێتی هەبێت”

0
374

SNN-عەلی حەمە سەعید

لە چوارچێوەی كاردانەوەكانی تایبەت بە دیاریكردنی ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەلایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتییەوە، ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات پێگەی سەرۆك (بافڵ) وایكردووە كە نەك تەنها لە هەرێمی كوردستان بەڵكوو هێزە عێراقییەكانیش متمانەیەكی زۆر بە یەكێتی هەبێت بۆ ڕزگارکردنی عێراق لەم دۆخەی تێیكەوتووە.

سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەروبەندی ئەو دۆخە سیاسییە چەقەبەستووەی عێراق پێدا تێدەپەڕێت سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق بە گرنگییەوە لە ڕۆڵ و پێگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و خودی سەرۆك ( بافڵ ) دەڕوانن بۆ ڕزگاركردنی عێراق لەم دۆخە بە تایبەت كە لە ئێستادا یەكێتی چەند بڕیارێكی گرنگی داوە و ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی سەرۆك ( بافڵ)یان كردە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێزە سیاسییەكانی عێراق هیوایەكی زۆریان بە خودی سەرۆك( بافڵ) هەیە بۆ ئەوەی عێراق لەم دۆخە سیاسییە چەقبەستووە ڕزگار بكات، لەماوەی ڕابردووشدا چەندین كۆبوونەوەی گرنگ و دەستپێشخەری ڕاگەیاندووە و ئامادەیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بۆ تیپەڕاندنی قەیرانەكانی عێراق ڕاگەیاندووە ئەمە وایكردووە كە یەكێتی ببێتە خاوەن پێگەیەكی گەورە لەسەر ئاستی عێراق.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا كە یەكێتی بووەتە خاوەن قەراری خۆیی و مەركەزییەت لە بڕیارەكانیدا هەیە ەمە وادەكات كە پێگەی یەكێتی زیاتر بەهێز ببێت لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەوەی، هاوكات یەكێتیش ببێتە خاوەن یەك بڕیار كە گوزارشت لە بۆچوونی هەموو یەكێتی بكات و هەمووانیش پابەند بن بەهەر بڕیارێك لە لایەن یەكێتییەوە دەربكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this