ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: ئەگەر پەرلەمان كارا بكرێتەوە گرفتی نەبوونی یاسای بودجە چارەسەر دەكرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی دوو ساڵە پرۆژەیاسای بودجە لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند نەكراوە و دیاریش نییە ئاخۆ لە ساڵی داهاتوو عێراق پرۆژە یاسای بودجەی دەبێت یاخود نا، ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراقیش ئاماژە بەوەدەكات لە حاڵەتی كاراكردنەوەی پەرلەمان بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی كار بەڕێكەر دەتواندرێت یاسایەكی دارایی دەربكرێت بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش وكارە داراییەكان.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: نەبوونی پرۆژەیاسای بودجە گرفتی دارایی بۆ حكومەتی عێراق دروستكردووە، بەجۆرێك لە ئێستادا كار بە یاسای خەرجكردنی لە یەك لەسەر 12ی بودجەی پەسەندكراو دەكرێت، لەداهاتووشدا ئەگەر پرۆژەیاسای بودجە پەسەند نەكریت ئەوا بەهەمان شێوەی ئێستا كار بەو یاسایە دەكرێت، بەڵام ئەگەر پەرلەمان كاراكرایەوە حكومەتیش پێكنەهات، ئەوا دەتواندرێت پەرلەمان بەهەماهەنگی حكومەتی كار بەڕێكەر یاسایەكی داریی دەربكەن بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش وكارەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاوشێوی یاسای ئاسایشی خۆراك دەتواندرێت یاسایەكی دارایی دەربكرێت لەحاڵەتی كاراكردنەوەی پەرلەمان، بەڵام ئەگەر ئەم دۆخە هەروا بەردەوامی هەبێت پەرلەمان لەكار بخرێت و حكومەتیش كار بەڕێكەر بێت، گرفتی دارایی دروست دەبێت چونكە نەبوونی پرۆژەیاسای بودجە بە مانای نەبوونی حكومەت دێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی ڕوونكردەوە، بەهۆی نەبوونی پرۆژەیاسی بودجەوە ئەوا دەرفتی هەلی كارو بازاڕو پرۆژەی خزمەتگوزاری و دەیان بواری دیكەش پەكیان دەكەوێت، تەنانەت ئەو فەرمانبەرانەشی كە تازە دامەزراون هەتا پرۆژەیاسای بودجەی نوێ پەسەند نەكرێت ناتواندرێت مووچەكانیان بۆ خەرجبكرێت تا ئەوكاتەی پرۆژەیاسای بودجە پەسەند دەكرێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
48 خولهك لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
48 خولهك لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









