قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له ته‌واوى پارێزگاكانى عێراق راگه‌یه‌نرا

پردى جمهورى له به‌غدا | فۆتۆ: FP
SNN
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى له ته‌واوى پارێزگاكانى عێراق راگه‌یاند.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “له كاتژمێر 7:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له ته‌واوى پارێزگاكانى عێراق ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه”.
راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له‌كاتێكدایه كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌هه‌مانشێوه قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى له به‌غدا راگه‌یاند. ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستیه‌ى تاوه‌كو ئێستا به‌هۆى به‌رده‌وامى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه قه‌ده‌غه‌كه نه‌چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌دواى په‌یامه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در بۆ كشانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یی له پرۆسه‌ى سیاسى عێراق لایه‌نگرانى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ رژانه سه‌ر شه‌قام و به‌پێى زانیارییه‌كان تاوه‌كو ئێستا، “له‌به‌رده‌م بیناى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دوو خۆپیشانده‌ر به‌هۆى گوللـه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژراون. هاوكات، هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه خۆپیشانده‌ران له بیناى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بكه‌نه ده‌ره‌وه و كۆنترۆڵى بكه‌نه‌وه”.
نوێده‌كرێته‌وه….
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









