“ئه‌گه‌ر یه‌كێتى نه‌بووایه دۆخى عێراق زووتر له ئێستا ده‌ته‌قییه‌وه”

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یهكێتيى نیشتمانیيی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – محه‌مه‌د سه‌لامى
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یهكێتيى نیشتمانيى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێتى نه‌بووایه دۆخى عێراق زووتر له دوێنێ ده‌ته‌قییه‌وه، ده‌شڵێت: “تیمى یه‌كێتى هه‌میشه له به‌غدایه چ كۆبوونه‌وه هه‌بێت یان نا”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31ى ئاب، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به SNNى راگه‌یاند، “تا ئه‌مڕۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تاكه لایه‌نه كه توانیویه‌تى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق هه‌بێت. ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نه ناكۆكه‌كانى شیعه‌كان داده‌نیشین و بۆچوونمان ئاڵوگۆڕ ده‌كرد و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سووننه‌كان گه‌شه‌ى كردبوو. له‌وانه‌یه زۆر بابه‌ت هه‌یه ئێمه له میدیا باسى لێوه نه‌كه‌ین، به‌ڵام زۆربه‌ى كات له كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌ڕێگه‌ى ئێمه‌وه لایه‌نه عێراقییه‌كان په‌یامه‌كانیان ئاڵوگۆڕ كردووه چونكه ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌میان هاوشێوه و جێگیر بوو”.
له‌باره‌ى ئاڵۆزییه‌كانى دوو رۆژى رابردوو ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “ئێمه هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه بوو كه نه‌گات به ئاڵۆزى و ته‌قینه‌وه. له راستیدا به‌شێكى ئه‌وه‌ى ته‌قینه‌وه‌ى دۆخى سیاسى عێراق دوا كه‌وت به‌هۆى هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتیه‌وه بوو كه توانى له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان رۆڵى نێوه‌ندگیر بگێڕێت”.
له باره‌ى رۆڵى تیمى یه‌كێتى به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له عێراق فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “ماوه‌ى پێنج مانگه به به‌رده‌وامى تیمى یه‌كێتى له به‌غداین و دانه‌بڕاوین. ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌شى كه سه‌رۆك بافڵ له به‌غدا نییه به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵه له‌گه‌ڵ تیمه‌كه چونكه به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه و به‌دواداچوونمان هه‌یه بۆ دۆخه‌كه. هه‌ر ئه‌و بهردهوامیهشه كه وایكردووه یه‌كێتى بتوانێت رۆڵێكى ئه‌رێنى بگێڕێت”.
به وته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، “حزبه‌كه‌ى پێیوایه كێشه‌كانى عێراق ته‌نیا به دانوستان ده‌گه‌نه چاره‌سه‌ر و پێویسته ئه‌وانه‌ى له‌ناو په‌رله‌مانن دانوستان بكه‌ن و ئه‌وانه‌شى كه له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانن كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان گفتوگۆ ده‌ستپێبكه‌ن و یه‌كێتیش هه‌موو هه‌وڵێكى بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و زه‌مینه‌یه بڕخسێت و رۆڵى ئه‌رێنیش له‌و پێناوه‌دا ده‌گێڕێت”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









