لە بەسرە شەڕو پێکدادان لە نێوان سەرایا سەلام و عەسائیب دروست دەبێت

ژمارەیەک چەکدار
SNN
درەنگانی شەوی رابردوو لە بەسرە شەڕە تەقە لەنێوان چەکدارانی عەسائبی ئەهلی حەق و سەرایا سەلام روویدا و بەپێی ئامارەکان، کوژراو و بریندار هەن، هاوکات چەند کەسێکیش لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون.
رووداوی شەرە تەقەکە کاتێک روودەدات کە ژمارەیەک چەکداری سەرایا سەلام لە بەردەم نوسینگەی عەسایبدا دەڕۆن، ئەوانیش تەقە لە چەکدارانی سەرایا دەکەن و بەمجۆرە شەڕو ئاڵۆزی دروستدەبێت، بەهۆیەوە دوو چەکداری سەرایا سەلام دەکوژرێن و دوانی دیکەش بریندار دەبن.
دوای ئەم رووداوە هێزەکانی سواتی لە بەرگری و فریاکەوتنی بەسرە بەشداری شەرەکە دەکەن و کۆتایی بە ناکۆکییەکانی نێوان عەسائیب و سەریا دەهێنن، دوای ئەم رووداوەش قەدەغەی هاتووچۆ لە بەشێکی زۆری گەرەکەکانی بەسرە رادەگەیەنرێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









