
خۆکوشتن
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی کۆمەڵگەی عێراق، لە لێدوانێکی میدیایدا، حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە عێراق روویان لە زیادبوون کردووە، هەژاری و بێکاری و توندوتیژی خێزانی و ئاڵوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکانیش، سەرەکیترین هۆکارەکانی خۆکوژین لەنێو گەنجانی عێراقی.
ئاماژەی بەوەشکرد، نەهێشتنی ئەو حاڵەتانە پێویستی بە کارکردنی هەمەلایەنە دەبێت بۆ ئەوەی رێگە لە زیادبوونی خۆکوژی بگیرێت، بەپێی ئامارێک کە پۆلیسی کۆمەڵگەی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، تەنیا دوێنێ دووشەممە 5ی ئەیلوول، سێ کەس لە عێراق خۆیان کوشتووە، کچێکی عێراقی لە هەولێر و دووی دیکەش لە بەغدا.
هەر بەگوێرەی ئامارەکان، ئەمساڵ 420 حاڵەتی خۆکوژی لە عێراق تۆمارکراون، هەروەها ساڵی 2021یش 772 کەس خۆیان کوشتووە، ساڵی 2020، ژمارەی ئەو کەسانەی خۆیان کوشتووە لە عێراق 663 بوون، ئەمە لەکاتێکیدایە دۆخی سیاسی لە عێراق ئاڵۆزە و کاریگەری کردووەتە سەر ژیان و گوزەران و دەروونی هاووڵاتییان.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









