
Mossad chief David Barnea
SNN
داڤید بارنیئا سەرۆکی موسادی ئیسرائیلی کە بەمەبەستی قایل کردنی ئیدارەی کۆشکی سپی بە پاشگەزبوونەوە لە زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بە سەردانێک لە ئەمریکایە رایگەیاند: “تاران دەیەوێت جیهان بخەڵەتێنێت و تەلئەبیبیش بەرامبەر بەوە بێدەنگ نابێت و رێگریی لێدەکات”.
روونیشیکردووەتەوە، کە ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و کردەوە “تیرۆریستییەکانی” جیهان دەخەڵەتێنێت.
بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل سەرۆکی موساد لە گەشتەکەیدا بۆ ئەمریکا چەندین بەڵگەی هەستیاری لەگەڵ خۆی بردووە، بۆ ئەوەی بە ئەمریکییەکانی بسەلمێنێت کە ئێران نیازی باشی نییە لە زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی 2015.
لەو سەردانەیدا سەرۆکی موساد لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا و سەرۆکی سی ئای ئەی و چەند بەرپرسێکی دیکەی سەربازی و هەواڵگری ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە.
ئەمریکا لە ساڵی 2018 دا لە سەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ لە رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 لەگەڵ ئێران کشایەوە و لە ساڵی رابردووەوە دوای هاتنە سەرکاری جۆ بایدن بەمەبەستی زیندووکردنەوەی ئەو رێککەوتنە چەندین گەڕی دانوستان لە ڤییەنا بەڕێوەچوون و لەئێستادا دانوستانەکان لە کۆتا قۆناغەکاندان، بەڵام ئیسرائیل بە توندی دژی زیندووکردنەوەی ئەو رێککەوتنەیە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









