لە دوای چلەی ئیمام حسێن پەرلەمانی عێراق دەبێت دەست بە كارەكانی بكاتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی پەرلەمانتارانی كورد لە پەرلەمانی عێراق، تادوای مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن هیچ گۆڕانکارییەكی سیاسی لە عێراق ڕوونادات، بەڵام لە دوای چلەی ئیمام حسێن بڕیارە دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دەست پێ بكاتەوە، هاوكات ئەگەریش زۆرە هەردوو لایەنی چوار چیوەی هەماهەنگی و لایەنی سەدرییەكان گفتوگۆكانیان بۆ دەربازبوون لەدۆخی چەقبەستووی سیاسی لە عێراق دەستپێبكەن.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی غێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: تادوای كۆتایی هاتن بە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن هیچ گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق ڕوونادات، هاوكات لە دوای بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی و پاش كۆتایی هاتن بە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن پەرلەمان دەبێت دەست بە كارەكانی بكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر لایەنەكان رێككەوتن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن دووبارە بكرێتەوە یاخودنا، ئەوە كاری پەرلەمانە و دواجار دەبێت لە پەرلەمانەوە دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێت، بەڵام بەگشتی پێدەچێت هەریەكە لە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەدرییەكان دەستبكەنەوە بە گفتوگۆكانیان بۆ كۆتایی هێنان بە دۆخی چەقبەستووی سیاسی لە عێراق.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێكدایە كە لەدواین دانیشتنی خۆیدا دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدابە رەتكردنەوەی داوای هەڵوەشانەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەجۆرێك بەگوێرەی مادەی 64/بڕگەی یەكەم، لە دەستووری ساڵی 2005دا، رێكارەكانی هەڵوەشانەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی دیاری كردووە، لە مادەی 93 ی دەستوور و مادەی 4 لە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی سنووردارە و لە ناویدا هەڵوەشانەوەی پەرلەمان ناگرێتەوە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









