هاووڵاتیانى عێراق له پله‌ى سێیه‌مى ئه‌و كه‌سانه‌دان كه موڵك له توركیا ده‌كڕن

كۆمه‌لێك خانوو له ئیستانبوڵى توركیا | TRT
SNN
ده‌سته‌ى ئامارى وڵاتى توركیا ئاشكرایكرد، هاووڵاتیانى عێراق له مانگى ئابدا له ریزى سێیه‌مى ئه‌و هاووڵاتیانه‌دابوون كه زۆرترین موڵكیان له شاره جیاوازه‌كانى توركیا كڕیووه.
به‌پێى راپۆرتێكى ده‌سته‌ى ئامارى توركیا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى ئاب، بڵاوكرایه‌وه، “له مانگى ئابى ئه‌مساڵدا فرۆشتنى خانوو به به‌راورد به هه‌مان مانگى ساڵى رابردوو به‌ڕێژه‌ى 10.1% كه‌میكردووه، چونكه ته‌نیا 5 هه‌زار و 273 خانوو له توركیا فرۆشراون به‌درێژى ئه‌و مانگه به هه‌ڵگرانى پاسپۆرتى بیانى. له‌نێو ئه‌و ژماره خانووه‌ى كه فرۆشراون ئه‌نتاڵیا له پله‌ى یه‌كه‌مدایه هه‌زار و 814 خانووى تێدا فرۆشراوه، هاوكات ئیستانبوڵ له پله‌ى دووه‌مدا دێت كه هه‌زار و 750 خانووى تێدا فرۆشراوه له پله‌ى كۆتایشدا مێرسین دێت كه 317 خانووى تێدا فرۆشراوه”.
ده‌سته‌ى ئامارى توركیا له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “له ماوه‌ى هه‌شت مانگى رابردووى ئه‌مساڵدا خاوه‌ن موڵكه‌كان له توركیا 44 هه‌زار و 595 خانوویان به هاووڵاتیانى بیانى فرۆشتووه، ئه‌مه‌ش به به‌راورد به ساڵى 2021 به‌ڕێژه‌ى 44.6% كه‌میكردووه”.
هاووڵاتییانى عێراق له ساڵى 2015ه‌وه له ریزى پێشه‌وه‌ى ئه‌و هاووڵاتیانه‌دا كه زۆرترین خانووبه‌ره‌یان له توركیا كڕیووه، به‌شێوه‌یه‌كى تاوه‌كو ساڵى 2021 له پله‌ى دووه‌مدا بوون و ئه‌مساڵیش به‌هۆى هه‌ژموونى رووسیاوه چوونه پله‌ى سێیه‌م.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








