ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه مووشه‌كى دوورمه‌ودا ببه‌خشێته ئۆكرانیا

مووشه‌كێكى ئه‌مریكى | فۆتۆ: AP
SNN
وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا ره‌تیكردووه‌ته‌وه مووشه‌كى دوورمه‌ودا ببه‌خشێته ئۆكرانیا و به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ش هۆكارى ئه‌و كاره بۆ، “ترس له دروستبوونى شه‌ڕێكى گه‌وره‌تر داده‌نێن”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى ئه‌یلول، پێكه‌ى ئێن بى سى نیوزى ئه‌مریكى له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى پێنتاگۆنه‌وه بڵاویانكرده‌وه، “هه‌رچه‌نده ئۆكرانیا داواى كردووه ئه‌مریكا مووچه‌كى دوورمه‌وداى پێببه‌خشێت، به‌ڵام جۆ بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا ره‌تیانكردووه‌ته‌وه ئۆكرانیا به‌و مووشه‌كه پڕچه‌كبكه‌ن، چونكه ترسیان هه‌یه ئه‌و وڵاته به‌مه‌به‌ستى هێرشكردنه ناو خاكى رووسیا به‌ركاریبهێنێت و شه‌ڕه‌كه گه‌وره‌تر بێت”.
پێگه ئه‌مریكییه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “ئه‌و مووشه‌كه‌ى ئۆكرانیا داواى كردووه به‌شێكه له سیستمى مووشه‌كى (ATACM) و وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئه‌و مووشه‌كه بداته ئه‌مریكا”.
ره‌تكردنه‌وه‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا رایگه‌یاند، “پێدانى مووشه‌كى دوورهاوێژ به ئۆكرانیا له‌لاى رووسیا هێڵى سووره و داوا ده‌كه‌ین ئه‌مریكا ئه‌و هه‌ڵه‌یه نه‌كات”.
وتیشى: “ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌و هێڵه سووره ببه‌زێنێت واته ده‌بێته لایه‌نى راسته‌وخۆى شه‌ڕى رووسیا و ئۆكرانیا”.
ئه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌خشینى ئه‌و پاكێجه سه‌ربازییه 600 ملیۆن دۆلارییه‌ى كه رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پێشكه‌شى ئۆكرانیا كرا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









