“داوا له لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌م رۆژه پیرۆزه كۆببنه‌وه”

عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى عێراق | فۆتۆ: AhlulBayt News Agency
SNN
سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه ده‌ستبه گفتوگۆ بكه‌ین و تاوه‌كو ده‌گه‌ینه ئه‌و خاڵه‌ى كه كۆبوونه‌وه بكه‌ن، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقیش ده‌ڵێت: “هیوامان هه‌یه ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه سیاسییه تێپه‌ڕێنین”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى ئه‌یلول، عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به‌بۆنه‌ى یادى چله‌ى ئیمام حسێن بڵاویكرده‌وه رايگه‌یاند، “داوا له لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌م شكست به‌و دیمه‌نه پیرۆز و جوانه نه‌هێنن كه ئێستا به‌هۆى مه‌راسیمه‌كانى چله‌وه له عێراق هه‌یه، هيواخوازم ریزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن و گفتوگۆ ده‌ستپێبكه‌ن تاوه‌كو بگه‌نه ئه‌و خاڵه‌ى كۆبوونه‌وه بكه‌ن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیانى عێراق”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یانامه‌كه‌یدا عه‌مار حه‌كیم ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “ئه‌و گه‌مارۆ سیاسییه‌ى كه ئێستا له‌سه‌ر عێراق هه‌یه بووه‌ته هۆكارى بارگرانى بۆ سه‌رشانى هاووڵاتییان و خراتپركردنى”.
هه‌ر ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “داوا له هه‌مووان ده‌كه‌م بێنه‌وه سه‌ر مێزى گفتوگۆ. هیوامان هه‌یه ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه سیاسییه تێپه‌ڕێنین، چونكه له‌دواى 2003وه عێراق دۆخى به‌مشێوه‌یه سه‌ختى به‌خۆیه‌وه نه‌یبنیووه”.
هاوكات هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان به‌یانامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “زانیاری ورد و بەڵگەی تەواویان لە بەردەستدایە کە ھەندێک لایەن لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ھانی ھاووڵاتییان دەدەن بۆئەوەی لەدوای کۆتایی ھاتنی چلەی ئیمام حسێن، جارێکی تر دەست بەخۆپیشاندان و توندوتیژی بکەنەوە، دڵنیان لەوەی رەوتی سەدر و خودی موقتەدا سەدریش لەو ھەوڵانە بەدوورن و ھیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە”.
چوارچێوەی ھەماھەنگی له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، “ھەموو ھەوڵەکان بەو ئاراستەیەن لەدوای کۆتایی ھاتنی رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەستپێبکاتەوە و حکومەتی نوێ پێکبھێنرێت، ھەر لایەنێکیش کار بۆ نانەوەی ئاژاوە بکات و ھەوڵی تێکدانی رەوشی عێراق بدات، بە قورسی باجەکەی دەدات”.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









