وەزارەتی دارایی سەرقاڵی پرۆژەیەكە بۆ وەرگرتنی باجی راستەوخۆ لەهاووڵاتیان

0
763

SNN-عەلی حەمە سەعید

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی هاوشێوەی چەند وڵاتێكی جیهان و دراوسێی عێراق، ڕاستەوخۆ باج لە هاووڵاتیان وەربگرێت لەكاتی كڕینی هەر كاڵا و شمەكێك، بۆ ئەومەبەستەش دوێنێ‌ لە سلێمانی لەگەڵ ژووری بازرگانی سلێمانی ئەو بابەتە تاوتوێ‌ كراوە و ئەمڕۆش لەهەولێر لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی هەمان بابەت تاوتوێ‌ كراوە، پارتی دیموكراتی كوردستانیش لەگەڵ پرۆژەكەدایە بەڵام دەیەوێت بە وەزیرەكانی گۆڕان ئەو كارەبكرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزرەتی دارایی دەست SNNكەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی و ئابووری سەرقاڵی ئامادەكردنی پرۆژەیەكە بۆ وەرگرتنی باج بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە هاووڵاتیان لەكاتی كرینی هەركاڵاو شمەكێك، بەجۆرێك لە دوای جێبەجێكردنی پرۆژەكە خاوەن كارو كۆمپانیا و پرۆژەكان چیدیكە باج نەدەنە حكومەت بەڵكوو لەبری ئەوەی ئەوان باج بدەن ڕاسەوخۆ باجەكە لەهاوولاتیان وەربگیرێت بەڵام بەمەرجێك خاوەن كارو كۆمپانیاكانیش نرخی كاڵاو شمەكەكانیان دابەزێنن.

ئاماژە بەوەشكرد، لە ئێستادا وەزارەتی دارایی سەرقاڵی لێكۆڵنەوەیە و لەگەڵ پسپۆڕانی بواری ئابووری و دارایی و هەروەها لەگەڵ ژوورە بازگانییەكانی پارێزگاكانی هەرێم لە تاوتوێی ئەوەدان ئەو پرۆژەیە بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە، لە سەرەتاشدا لەخاوەن پرۆژە بچوككەكانەوە دەستپیبكەن وەك سەرتاشخانە و چێشتخانە و مۆڵ و ماركێتە بچووكەكان، ئەگەر سەركەوتوو بوو ئەوا فراوانتری دەكەن.

هەرلە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە كە وەزارەتی دارایی ئابوری حكومەتی هەرێم دەیەوێت سود لە ئەزموونی چەند وڵاتێكی جیهانی و وڵاتانی دراوسێی عێراق وەربگرێت كە هەمان سیستەم جێبەجێ دەكەن، بۆ ئەومەبەستەش ئەگەر كەسێك بیەوێت لە چێشتخانەیەك بایی 10 هەزار دینار خواردن داوا بكات، ئەوا بڕی 12 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت ئەو دوو هەزار دینار زیادە دەگەڕێندرێتەوە بۆ حكومەت لەبەرامبەر ئەوەدا حكومەت باج لەو خاوەن كارانە وەرناگرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this