سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌ماڵى هادى عامرى له كۆبوونه‌وه‌دان

كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى | فۆتۆ: BagdadToday
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له ماڵى هادى عامرى له به‌غدا ده‌ستیپێكرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى ئه‌یلول، میدیاكانى عێراق بڵاویانكرده‌وه، “سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به ئاماده‌بوونى محه‌مه‌د شیاع سودانى، كاندید بۆ پۆستى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له ماڵى هادى عامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح كۆبوونه‌وه‌ى خۆیان ده‌ستپێكرد”.
میدیاكانى عێراق له‌سه‌رزارى سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه ئاماژه‌یان ئه‌وه‌شكردووه، “سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى تاوتوێى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق ده‌كه‌ن”.
كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له به‌غدا له‌كاتێكدایه كه پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له پیرمام به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر، “پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق و هه‌ڵوێستى كورد و پۆستى سه‌رۆككۆمار”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









