له چهند رۆژى داهاتوودا باران و ههوره بروسكه له ههرێم روودهدات

بارانبارینى بهخوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN – عەلی حەمەسەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدهگهیهنێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە دهشڵێت: “بەهۆی هەورە بروسكەوە ئەگەری كەوتنەوەی ئاگر لە ناوچە شاخاوییەكاندا هەیە”.
پشتیوان ئیبراهیم، شارهزاى كەشناسی ئهمڕۆ دووشهممه 19ى ئهیلول، بە SNNی راگەیاند، “پێشبینی دەكەین كە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە و بە دیاریكراوی لە 20 تا 23 ی ئەم مانگە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، ئەوەش بەهۆی هاتنی هەور لە دەریایی سوور و وڵاتی توركیا، واته، كەشێكی ناسەقامگیر ناوچەكە دەگرێتەوە كە دەبێتە هۆی باران لە ناوچە جیاوازەكان و هەندێك كات هەورەگرمە و هەورەبروسكەی لەگەڵدا دەبێت”.
لهبارهى خێرایی باوه ئهو شارهزایهى كهشناسى وتیشى: “خێرایی با لە زۆربەی ناوچەكان زیاد دەكات و بەپێی ناوچەكان جیاوازی هەیە، لە ناوچە شاخاوییەكان خێرایی با لە 30 كیلۆمەتر بۆ 55 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێركدا، هەروەها لە ناوچە دەشتایەكان خێرایی با 25 بۆ 45 كیلۆمەتر دەبێت و بەگوێرەی كات و شوێن ئەگەری گۆڕانكاری هەیە، هاوكات بە هۆی ئەو با بەهێزە كە ناوچەكە دەگرێتەوە پێشبینی دەكەین خۆڵبارینێكی لاواز بۆ مامناوەند بگاتە ناوچەكان و زۆربەی ناوچەكان بگرێتەوە”.
به وتهى پشتیوان ئیبراهیم، “بەهۆی هەورە بروسكەوە ئەگەری كەوتنەوەی ئاگر لە ناوچە شاخاوییەكاندا هەیە”.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، “بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری بۆسەر دەریایی ناوەڕاست پلەكانی گەرما بە ڕێژەی 3 پلە بۆ 5 پلە لە سەرجەم ناوچەكان دەستبە دابەزین دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی هەورەبروسكەوە ئەگەری روودانی ئاگركەوتنەوە هەیە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان، هەروەها خێرای لەناوچە شاخەوییەكان زۆر زیاترە و دەبێت هاووڵاتییان لەو ناوچانە ئاگاداری خۆیانبن”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









