نوێترین زانیاری لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق

0
361

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ كۆتاییهاتنی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن، بڕیارە بەمنزیكانە جوڵە سیاسییەكان و كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان دەستپێبكنەوەو دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراقیش بەڕێوەبچن، هاوكات لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێكی باڵای كورد، سوننە و شیعە، سەردانی موقتەدا سەدر دەكەن وكۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجام دەدرێت.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: وەك پێشبینی دەكرا لەدوای كۆتایی هاتن بە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن، جارێكی دیكە جوڵە سیاسییەكان بە ئاراستەی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران و پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ دەستپێدەكەنەوە، چونكە دۆخی سیاسی عێراق پێویستی بە سەقامگیری سیاسی هەیە و خۆپیشاندان و گرژییەكانی ڕابردوو لەبەرژەوەندی هیچ لایەنكێدا نەبوو بۆیە لایەنەكانیش نایانەوێت ئەو دۆخەی پێشوو دووبارە ببێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNهەموو ئامادەكارییەك تەواوكراوە بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتوو، شاندێكی باڵای سیاسی كە پێكدێن لە هادی عامری لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی و خەمیس خەنجەر یان محەمەد حەلبوسی بە نوێنەرایەتی سونەكان و نێچیرەڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش بە نوێنەرایەتی كورد، سەردانی شاری نەجەف بكەن و لە حەنانە لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجام بدەن، ئەوەش بەئامانجی ئەوەی بڕیارێكی یەكلاكەرەوە بدرێت لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق.

SNN ئەوەشی زانیوە كە لە سەردانی ئەو شاندە باڵایە بۆلای موقتەدا سەدر، دەستپێشخەریی نوێ دەخرێتەڕوو بۆ داواكارییەكانی سەدر كە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێكهێنانی حكوومەتێك هەمووان پێی رازی بن، هاوكات هەمان ئەو حكومەت كاربكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەسەر داوای موقتەدا سەدر.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this