لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی مریشك بۆ پینج هەزار دینار هۆشداری دەدرێت

SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان زیانێكی زۆریان بەركەوتووە بەهۆی دابەزینی نرخی مریشك، لە ئێستادا زۆربەی كێڵگە پەلەوەرییەكان جوجكیان تێنەكراوە بەوهۆیشەوە ئەگەری هەیە نرخی كۆلیۆك مریشك بۆ پێنج هەزار دینار بەرز ببێتەوە و ڕێژەیەكی كحەمی مریشكیش لە بازاڕدا بوونی هەبێت.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو بەهۆی نزمبوونەوەی نرخی مریشك خاوەن كیڵگە پەوەرییەكان زیانێكی زۆریان بەركەوت، بەوهۆیشەوە لەئێستادا زۆربەی كێڵگە پەلەوەرییەكان جوجكی تێنەكراوەتەوە، ئەوەش وایكردووە بەرهەم لە بازاڕدا كەمببێت و نرخی مریشك جارێكی دیكە ڕوو لەبەرز بوونەوە بكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی كەمبوونەوەی بەخێوكردن و بەرهەمهێنانی مریشك لە كێلگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەگەری زۆر هەیە نرخی كیلۆیك مریشكی زیندوو بگاتە پێنج هەزار دینار و تەنانەت بڕێكی كەم مریشكیش لە بازاڕەكاندا بوونیان هەبێت چونكە زۆرێك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان چۆڵ بوون لە بەخێوكردنی مریشك.
سەرۆكی كۆمەڵەی كیڵگە پەلەوەرییەكان ئەوەشی خستەڕوو،لەئێستادا تێچووی كیلۆیەك مریشكی زیندوو لەسەر خاوەن كێڵگەكان سێ هەزار دینار دەكەوێت، بەڵام لەكاتی پێگەیشتنی بەرهەمەكانیان بە ناچاری كیلۆیك مریشك دەفرۆشنەوە بە دوو هەزار دینار و هەندێك جار كەمتریش لە و پارەیە، بۆیە ئەمە وایكردووە كە ژمارەیەكی زۆر لە خاوەن كێڵگەكان نەتوانن بەرهەمی نوێیان هەبێت و ڕێژەی مریشكی زیندوو كەم ببێتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









