هاوبەشانی كارەبا بڕی زیاد لە تریلۆینێك دینار قەرزداری كارەبان

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا بڕی قەرزەكانی كارەبا لای هاوبەشەكانان بەهاووڵاتیان و بازرگانی و كشتوكاڵی و پیشەسازییەوە گەیشتووەتە زیاد لە تریلۆنێك دینار، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ ئەوەی ئەگەر هاوبەشانی كارەبا بەتایبەت هاووڵاتیان ئەگەر قەرزەكانیان نەدەنەوە كارەباكەیان دەبڕدرێت، هاوكات ئەو هاوبەشانەشی زۆر بڕێكی زۆر پارە قەرزداران دەتوانن بەشێوەی قیست قەرزەكانیان بدەنەوە.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا ژمارەی هاوبەشانی كارەبا لە هەرێمی كورستان گەیشتووەتە ملیۆنێك و 770 هەزار هاوبەش، هاوكات بڕی پارەی قەرزی وەزارەتی كارەبا لای هاوبەشانمان لە هاووڵاتیان و بازرگانان و كشتوكاڵی و پیشەسازی، زیاد لە تریلۆنێك دیناری تێپەڕاندووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی كارەباوە هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ ئەوەی ئەگەر هاوبەشانی كارەبا قەرزەكانیان نەدەنەوە كارەباكەیان دەبڕدرێت بەتایبەت هاوبەشانی هاووڵاتیان، بەڵام هاوبەشانی پیشەسازی و كشتوكاڵی و بازرگانی دەبێت قەرزەكانیان بدەنەوە و هاووڵاتیانیش دەتوانن بە چەند قیستێك قەرزەكانیان بدەنەوە.
وتەكانی وتەبێژی وەزارەتی كارەبا لە كاتێكدا كە ماوەیەكە لەناو هاووڵاتیان و تۆڕەكۆمەلایەتییەكاندا باس لەوەدەكرێت وەزارەتی كارەبا بڕیاریداوە ئەگەر هاوبەشانی كارەبا قەرزەكانیان نەدەنەوە كارەباكەیان دەبڕدرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









