لەسەر ئاستی جیهان عێراق لە 11مین وڵاتە بۆ هەرزانی بەنزین، هەرێمیش دووهێندەی عێراق نرخەكانی زیاترن

0
335

SNN-عەلی حەمەسەعید

بەگوێرەی ڕیزبەندی ماڵپەڕێكی جیهانی بۆ دیاریكردنی ئەو وڵاتانەی كەتیایاندا بەنزین لە بەرزترین نرخدا دەفرۆشرێت وهاوكات دیاریكردنی ئەو وڵاتانەشی كە هەرزانترین نرخیان بۆ فرۆشتنی بەنزین دیاركردووە، دەردەكەوێت كە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەب عێراق لەپلەی چوارەم ولەسەر ئاستی جیهانیش لە پلەی 11ی وڵاتانی جیهانە بۆ هەرزانی بەنزین، هاوكات لە هۆنگ كۆنگیش بەرزترین نرخی بەنزین تۆماركراوە و لە هەرێمی كوردستانیش نرخەكان دووهێندەی عێراقە.

بە گوێرەی دواین ڕیزبەندی وڵاتانی جیهان كە لەلایەن ماڵپەڕی global petrol prices ئەنجامدراوە و SNNیش بەدواداچوونی بۆ كردووە ئەوە خراوەڕوو، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی عێراق لەپلەی چوارەمدایە كە نرخی بەنزین تیایدا هەرزانە و لەسەر ئاستی جیهانیش عێراق لە پلەی 11هەمینی وڵاتانی جیهانە لە نزمی نرخی بەنزین.

ئاماژەبەوەشكراوە، ڤەنزوێلا پلەی یەكەمی گرتووە لە هەرزانی نرخی بەنزیندا، كە نرخی هەر لیترێك بەنزین 22 سەنتە، دوای ئەویش لیبیا دێت، كە هەر لیترێك بەنزین بە 30 سەنتە لەدوای ئەویش ئێران دێت، كە نرخی هەر لیترێك بەنزین بە 53 سەنتە، لە مانگی ئەیلولدا عێراق لە ریزبەندی 169 دەوڵەتی جیهاندا لە نرخی بەنزیندا، پلەی 11 هەمینی جیهان و چوارەمی وڵاتە عەرەبییەكانی گرتووە لەهەرزانی نرخەكەیدا بەو پێیەی نرخی یەك لیتر بەنزین بە 514 سەنتە.

هەر لەو ڕیزبەندییەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان هۆنگ كۆنگ، پلەی یەكەمی وەرگرتووە كە بەنزین بە گرانترین نرخ دەفرۆشرێت و هەر لیترێك بەنزین بە دوو دۆلار و 967 سەنتە، دوای ئەویش زیمبابۆی دێت، كە یەك لیتر بەنزین بە دوو دۆلار و 750 سەنتە و لە پلەی سێیەمیش ئایسلاند دێت، كە تێیدا نرخی یەك لیتر بەنزین بە دوو دۆلار و 270 سەنتە.

ڕیزبەندییەكەی ئەو ماڵپەڕە بۆ دیاركردنی ئەو وڵاتانەی كە بەنزین بە نرخێكی هەرزان دەفرۆشن لەكاتێكدایە كە نرخی لیترێك بەنزین لەپارێزگاكانی عێراق بە 450 دینار دەفرۆشرێت، بەڵام نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەكانی هەرێم بە هەزار و 100 دینار دەفرۆشرێت، بەوەش دوو هێندەزیاتر نرخی بەنزین زیاترە لەو نرخەی لە عێراق هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this