وەزارەتی خویندنی باڵا بڕیارێك لە بەرژەوەندی خوێندكارانی وارسی شەهیدان دەردەكات

SNN-عەلی حەمەسەعید
ماوەی چەند ساڵێكە وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان كرێی خوێندنی خوێندكارانی وارسی شەهیدانی لە ئەستۆگرتووە، بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندنیش وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریداوە پێنج كورسی بێ بەرامبەر لەسەرجەم بەشە جیاوازەكانی زانكۆكان بۆ خوێندكارانی وارسی شەهیدان تەرخانبكات، هاوكات وەزارەتی شەهیدانیش بڕی 19 ملیار 500 ملیۆن دینار قەرزی ساڵی ڕابردووی پێنج هەزار خوێندكارانی وارسی شەهیدانی داوەتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن وەزارەتی خویندنی باڵا بڕیاریداوەكە لەسەرجەم بەشە جیاوازەكانی زانكۆكانی هەرێم پێنج كورسی بێ بەرامبەر بۆ خوێندكارانی وارسی شەهیدان تەرخان بكات، ئەوەش لە پێناو زیاتر خزمەتكردن بە كەسوكاری شەهیدان و كەمكردنەوەی بارگرانی سەرشانیان بەتایبەت ئەو خێزانە شەهیدانەی كە نەوەكانیان لە زانكۆو پەیمانگاكان دەیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر چوارچێوەی خزمەتكردن بەخوێندكارانی وارسی شەهیدان وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان ساڵانی كرێی خوێندنی پێنج هەزار قوتابی واریسی شەهیدان و ئەنفالكراوان لەسەر ئەستۆ وەزارەتەكەیان خەرجدەدەكات، بەجۆرێك لە ساڵی خوێندنی 2021- 2022 بڕی 19 ملیار و 500 ملیۆن دیناری قەرزی خوێندنی ساڵانی رابردووی ئەو خوێندكارانەیان خەرجكردووە.
هەرلە زانیارییەكانی SNN ئەوەشخراوەتەڕوو، لەسەر پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ماوەی سێ ساڵە، لە هەر بەشێك لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان و خوێندنی پارالێل و ئێواران لە زانكۆ حكومییەكان، پێنج كورسی بەخۆڕایی بۆ خوێندكارانی واریسی شەهیدان و ئەنفالكراوان تەرخاندەكرێت، هاوكات ئەوانەشی لە سەرووی ئەم پێنج كورسییە وەردەگیرێن بەپێی رێنمایی وەزارەتی شەهیدان كرێی خوێندنیان بۆ خەرج دەكرێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









